بەڕێوبەرێكی گشتی: واز لەم هەموو مایكە بێنن، كۆرۆنا كاری ئیوە نیە

ليست هناك تعليقات


بەڕێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی لە بابەتێكیدا دەنوسێت:  لێگه‌ڕێ‌و واز له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو مایكه‌ بێنه‌و تۆ ته‌نها كاری‌ خۆت بكه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت لێدوان بدات و ئامۆژگارى و ڕێنمایى خەڵک بکات، پزیشكه‌كان و به‌رپرسانی‌ پزیشكین، نەك ئەم وەزیر و ئەو وەزیر

عومەر عەبدوڵا گوڵپی، بەڕێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، ڕوو دەكاتە هەموو ئەو بەرپرسانەی كە كاری خۆیان تێكەڵكردوە و دەڵێت: تۆ دوێنێ هاتیته‌ سه‌رشاشه‌و به‌ ئاره‌زووی‌ خۆت تۆمه‌تت به‌خشیه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ت له‌ خه‌ڵك كرد، شتی‌ نا لۆژیكیت وت، ڕقی‌ حزبی‌‌و شه‌خسیت هه‌ڵڕشت، ئه‌مڕۆش‌ باوەشێک مایکت کۆکردووەتەوە و ئامۆژگارى ئەو خەڵکانە دەکەیت کە دوێنێ دژیان قسەت دەکرد، ئه‌ته‌وێت خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌ ئامۆژگارییه‌كانیشت بكه‌ن‌ له‌سه‌ر كۆرۆنا؟و گوێڕایه‌ڵت بن؟ بێگومان وا ناكه‌ن، نه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا نییه‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ ترسناك نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌تۆ ناكه‌ن، لەبەر ئەوەى تۆیان خۆش ناوێت، سروشتى کارەکە جیاوازە، کە وتراو (ئامۆژگارى و ڕێنمایى) ئیتر بابەتە دەروونییەکان ڕۆڵ دەبینن، و ئامۆژگاریش لەکەسێک وەرناگیرێت کە ئامۆژگارى کراو خۆشى نەوێت.

دەقی نوسینەكە وەك خۆی


كێ دەبێت قسە بكات
-
باسه‌كه‌ باسی‌ نه‌خۆشییه‌، په‌تاو نه‌خۆشییه‌كه‌ ناسراوو دیاریش نییه‌، په‌تاو نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌یه‌، و قسه‌كردن له‌سه‌ری‌ ئاسان نییه‌، بڕواپێهێنانی‌ خه‌ڵكیش هه‌ر ئاسان نییه‌، كه‌چی‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌ ئاست و بوار جۆراو جۆر دێن‌و ئامۆژگاری‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كه‌سیش ئامۆژگارییه‌كانیان لێ وه‌رناگرێت، ئێ ڕاست ده‌كه‌ن، تۆ ڕاستگۆ نیت له‌گه‌ڵی‌‌، چونكه‌ به‌ درێژایی‌‌ 29 ساڵی‌ ڕابردوو هه‌ڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و گه‌نده‌ڵی‌‌و بوده‌ڵی‌ بێ متمانه‌ی‌ كردووه‌ و ده‌یان و سه‌دان قسه‌و بڕیاو پلان و وه‌عدو به‌ڵێنی‌ ناڕاستی‌ پێ وتراوه‌، ئێسته‌ش وا ده‌زانێت ئه‌مه‌ ناڕاستیه‌كی‌ تره‌ له‌و ناڕاستیانه‌ی‌ تر.

تۆ دوێنێ هاتیته‌ سه‌رشاشه‌و به‌ ئاره‌زووی‌ خۆت تۆمه‌تت به‌خشیه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ت له‌ خه‌ڵك كرد، شتی‌ نا لۆژیكیت وت، ڕقی‌ حزبی‌‌و شه‌خسیت هه‌ڵڕشت، ئه‌مڕۆش‌ باوەشێک مایکت کۆکردووەتەوە و ئامۆژگارى ئەو خەڵکانە دەکەیت کە دوێنێ دژیان قسەت دەکرد، ئه‌ته‌وێت خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌ ئامۆژگارییه‌كانیشت بكه‌ن‌ له‌سه‌ر كۆرۆنا؟و گوێڕایه‌ڵت بن؟ بێگومان وا ناكه‌ن، نه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا نییه‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ ترسناك نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌تۆ ناكه‌ن، لەبەر ئەوەى تۆیان خۆش ناوێت، سروشتى کارەکە جیاوازە، کە وتراو (ئامۆژگارى و ڕێنمایى) ئیتر بابەتە دەروونییەکان ڕۆڵ دەبینن، و ئامۆژگاریش لەکەسێک وەرناگیرێت کە ئامۆژگارى کراو خۆشى نەوێت.

ئه‌زیزان: كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌، نه‌خۆشییه‌كی‌ نائاسایی‌ كه‌ هێشتا زۆر شت له‌باره‌یه‌وه‌ به‌ نادیاری‌ ماوه‌ته‌وه‌، ده‌ی‌ ئامۆژگاری‌ خه‌ڵك له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌و چۆنیەتى خۆپارێزى‌ كاری‌ تۆ نییه‌، لێگه‌ڕێ‌و واز له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو مایكه‌ بێنه‌و تۆ ته‌نها كاری‌ خۆت بكه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت لێدوان بدات و ئامۆژگارى و ڕێنمایى خەڵک بکات، پزیشكه‌كان و به‌رپرسانی‌ پزیشكین، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت ئامۆژگاری‌ خه‌ڵك بكات دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستین، سەدان پزیشك‌و پسپۆڕی‌ به‌ تواناو متمانه‌دار میلاكی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ن، با مایكه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا كۆ ببنه‌وه‌، با ئه‌وان ئامۆژگاری‌ خه‌ڵك بكه‌ن، و ڕێنمایی‌ بكه‌ن، با بابه‌ته‌كه‌ تێكه‌ڵی‌ حزب‌و سیاسه‌ت و ململانێ نه‌كرێت، با قه‌یرانی‌ گه‌وره‌ دروست نه‌بێت.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و به‌ش و هۆبه‌ هه‌یه‌ به‌ ناوی‌ (خۆپارێزی‌ ته‌ندروستی)‌، بێ زه‌حمه‌ت با به‌رپرسانی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌و پسپۆڕه‌كانیان قسه‌ بۆ خه‌ڵك بكه‌ن، با خه‌ڵك باوه‌ڕ بكات، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ هه‌ستیاره‌و به‌ بڕیارو چاوسوركردنه‌وەو بەیانە زۆرو دورودرێژەکانتان‌ نابێت، ده‌بێت خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نیت، باوه‌ڕپێبهێنیت، متمانە دروست بکەیت، ئه‌گه‌رنا له‌ ده‌رگای هه‌ر ماڵێك پۆلیسێك دابنێیت هێشتا ناتوانیت خه‌ڵك پابه‌ند بكه‌یت، خه‌ڵك به‌و هاوكێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵت ده‌كات، ئه‌ڵێ له‌ به‌عس نه‌ترساین، ئێسته‌ له‌ ئێوه‌؟ ئه‌مه‌ په‌یامی‌ هاووڵاتیه‌ك و دوان نییه‌، زۆرێك له‌ خه‌ڵك ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی‌ هه‌یه‌، حكومه‌تی‌ ئاقڵیش پێویسته‌ واقیعی‌ بێت و ده‌روون و خواستی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتەكه‌ی‌ بخوێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ ئیشی‌ خه‌ڵكی‌ پسپۆڕه‌ كه‌‌ نه‌خۆشییه‌كه‌و نیشانه‌كان و مه‌ترسییه‌كان و چۆنیه‌تی‌ خۆپارێزی‌ بۆ خه‌ڵك ڕوون بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئیشی‌ ئه‌م وه‌زیرو ئه‌و وه‌زیر نییه‌، ئیشی‌ ئه‌م پارێزگارو ئه‌و پارێزگار نییه‌، ئیشی‌ ئه‌م قائمقام‌و ئه‌و قائمام نییه‌، ئه‌گه‌رنا هێنده‌ی‌ تر بابه‌ته‌كه‌ تێكه‌ڵی‌ سیاسه‌ت و كێشه‌ی‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ حكومه‌ت ده‌كرێت‌و دوور نییه‌ كوردستان سه‌ری‌ له‌ به‌ڵایه‌كه‌وه‌ ده‌رنه‌چێت‌و خو انەکات خه‌ڵكه‌كه‌مان ببێته‌ قوربانی‌ زیاتری‌ ململانێكان.

ئێستەش هێشتا درەنگ نییە، پێویستە ڕۆڵ بدرێت بە پزیشک و پسپۆڕانى بوارى نەخۆشیزانى و خۆپارێزى، پێویستە بەرپرسانى ئەم بوارە قسە بکەن و ڕێنمایى خەڵک بکەن، پێویستە رێگەیەک بۆ گەڕاندنەوەى متمانەى خەڵک بگیرێتەبەر، بەرپرسانى ترى حکومیش لە ئاستى جیاواز تەنها یارمەتیدەرو جێ بەجێکار بن، با کەسانى پەیوەندیدار لە ڕووکارى دواندنى خەڵکدابن، ئەم داوایەم لەوپەڕى پەرۆشییە بۆ کوردستان، بۆ وڵاتى زامەکان، تا خوا نەکات زامێکى ترى گەورەش یەخەمان نەگرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif