دەستەی ناڕەزایی شارەزوور- زەڕاین، لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای خۆپارێزی هاوڵاتیان دەكەن و تێیدا هاتوە: لە ئێستادا ڤایرۆسی_کۆرۆنا لەلایەن پزیشکەکانەوە مەترسییەکەی باسی لێوەدەکرێت، لەم ڕوانگەیەوە داوا لە هاوشارییانی خۆمان دەکەین؛ لەگەڵ پەیداکردنی بژێوی قورسی ژیانتاندا هەوڵی جدی بدەن بۆ خۆپارێزیی
دەقی بانگەوازەكەی دەستەی ناڕەزایی شارەزوور-زەڕاین، كە بۆ كوردپلات نێرراوە
بانگەوازێک لە دەستەی ناڕازیی شارەزوور و زەڕایەنەوە
هاوشارییانی بەڕێز و خۆشەویست..
خودپارێزی لە هەموو کارێکی نەخوازراو و خراپ و نەخۆشی، ئەرکی ئاینی و ئینسانی و نیشتیمانیی گشت لایەکەمانە. بۆیە نابێت خۆپاراستن لە نەخۆشی و کاری نەشیاو تێکەڵ بکرێت بە ململانێ_سیاسییەکان، چونکە زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی خۆت و خێزانەکەت و چواردەورت دەبن.
بڕوامان وایە هەموومان گیرۆدەی دەستی دەسەڵاتێکی فاسیدی خراپەکارین و زۆربەمان لە ژیانێکی_قورس و دژواردا ژیان دەگوزەرێنین، هاوکات لە ئێستادا ڤایرۆسی_کۆرۆنا لەلایەن پزیشکەکانەوە مەترسییەکەی باسی لێوەدەکرێت، لەم ڕوانگەیەوە داوا لە هاوشارییانی خۆمان دەکەین؛ لەگەڵ پەیداکردنی بژێوی قورسی ژیانتاندا هەوڵی جدی بدەن بۆ خۆپارێزیی و خۆتان و خانەوادە و خزم و هاوڕێیانتان لە نەخۆشییە گوازراوەکان بەگشتی و کۆرۆناڤایرەس بەتایبەتی بپارێزن.
هیوای تەندروستیی باش بۆ هەموومان دەخوازین
2020/6/6
دەستەی ناڕازیی قەزای شارەزوور و زەڕایەن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق