كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دژی هێرشه‌كانی توركیا هاته‌ ده‌نگ

ليست هناك تعليقات


كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا بۆ ئازادییه‌ ئایینییه‌كان "USCIRF"، له‌شكركێشیەكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كات و له‌ هه‌مان كاتدا داوای راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی لێ دەکات.
گەیڵ مەنشن، سەرۆکی كۆمیسیۆنه‌كه‌ ده‌ڵێت: "داوا لە تورکیا ده‌كه‌م دەستبەجێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شنگال رابگرێت و په‌لاماری هەر هێزێکی زەمینی كه‌ توندوتیژی ده‌خولقێنێ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ بکشێنێتەوە كه‌ ناوچه‌كه‌ خۆی له‌ خۆی دا لە مەترسیدایە".
دەشڵێت: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سەدان خێزانی لێقەوماوی ئێزدی، ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شنگال، هەروەها بۆ ئەو خەڵکە بێ بەرگریەی دیکە كه‌ خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ باکووری عێراق، هیچ یه‌ك لەوان شایەنی ئەوە نین لە لایەن ئه‌ندامێكی هاوپەیمانی ناتۆوە بخرێنه‌ مه‌ترسییه‌وه‌".
هه‌روه‌ها تۆنی پـێرکنز جێگری سەرۆکی كۆمیسیۆنه‌كه‌‌ داوا لە حکومەتی ئەمەریکا ده‌كات، هەموو هێز، دیپـلۆماسی و ئابووری خۆی بەکار بهێنێت بۆ پاراستنی کەمینە ئایینییە بێ پشت و پەناکان لە باکوری عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هەروەها داوای سزادانی تورکیا بۆ ئەو کارانەی دەکات.
كۆمیسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا بۆ ئازادییه‌ ئاینییەکان، كه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی فیدراڵه‌ و ساڵانه‌ راپۆرت ده‌رباره‌ی ئازادی ئایین له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا بڵاده‌كاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، داوای له‌ وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مەریكا كردوه، له‌به‌ر ئه‌و پـێشێلکاریـیە گەورانەی توركیا بەرامبەر ئازادی ئایین ده‌یانكات ئه‌و وڵاته‌ بخاته‌ ناو لیستی چاو‌دێری كردنی تایبه‌تی خۆی.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif