هەناردەی ئێران بۆ تورکیا 10 هێندە کەمیکردووە

ليست هناك تعليقات

راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری تورکیا پیشانیدەدات کە ئەو وڵاتە لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2020دا ئاستی هاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوودا 10 هێندە کەمبووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە گشتی 356 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل لە ئێران هاوردەکراوە کە ئەو رێژەیە لە ساڵی رابردوودا سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە و لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2019دا تورکیا هیچ نەوتێکی لە ئێران نەکڕیووە.

راپۆرتی نوێی ناوەندی رێکخستنی بازاڕی وزە لە تورکیاش پیشانیدەدات کە گازی وڵاتانی دیکە بەتایبەت ئەمریکای لە جێگەی گازی هاوردەکراوی ئێران داناوە.

دوای ئەوەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ تورکیا لە کۆتایی مانگی ئاداری 2020 تەقێنرایەوە، هێشتا ئەو هێڵە چاکنەکراوەتەوە و سێ مانگە هاوردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیا راگیراوە، بەڵام لە بەرامبەردا هاوردەکردنی گازی ئەمریکا، قەتەر و ئازەربایجان بۆ تورکیا یەک بەدوای یەک سێ هێندە و نیو، دوو هێندە و 26٪ زیادیکردووە.

هەروەها هەناردەی تورکیاش بۆ ئێران لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 590 ملیۆن دۆلار بووە کە بە بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی رابردوو بووەتە نیوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif