لە ئامەد دەست بەسەر نۆ ملیۆن و 187 هەزار رەگی خەشخاش و تۆنێک و 183 کیلۆ ماریجوانادا گیرا.
بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای ئامەد فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە لە رێگەی بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر 83 ناونیشانی پارێزگاکە کردووە و دەست بەسەر نۆ ملیۆن و 187 هەزار رەگی خەشخاشدا گیراوە.
هەروەها لە زەوییەکی بەیاردا تۆنێک و 183 کیلۆ ماریجوانا دۆزراوەتەوە کە لەناو چەند زەرفێک و لەژێر کۆمەڵێک بەرددا شاردرابوونەوە. دواتر ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەناوبران.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، "لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ژیانی خەڵکدا ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قەڵاچۆکردنی ماددەی هۆشبەر بەردەوام دەبن".
حکومەت پەکەکە لە بوونی ئەو گژوگیایانە تۆمەتبار دەکات، هەرچیی پەکەکەیشە هەتاوەکو ئێستا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق