لە سنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگایهەولێر، لەماوەی هەفتەیەک، 274 شوێن لەلایەنلیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانیخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر لە راگەیەندراوێکبڵاویکردەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمووهەوڵ و توانایەکی خۆمان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان وجێ بەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناخستۆتەگەڕ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕێگەی لیژنەکانی چاودێری وتەندروستی لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکە، لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکانبەردەوامن.
داواش لەهاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر وکاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەش کە بۆ خزمەتیهاوڵاتییان کراوەن دەکات، لەم دۆخە ناهەموار ومەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستیشارەکە و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکارییاسایی نەبنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق