ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تورکیا دەیەوێت چەند بنکەیەکی سەربازی کاتی بۆ روبەروبوونەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دروستبکات، دەشڵێت تورکیا بە قوڵایی40 کم هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵی تورکیاوە بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بەوەکراوە، تورکیا شەڕەکانی لە حەفتانین و مەتینا لە نزیک سنورەکانی سوریا و ناوچەکانی ئاڤاشین و خواکورک نیزکی ئێران، دژی پەکەکە چڕ کردۆتەوە، دەیەوێت بە ستراتیژێکی نوێوە جەنگ دژی پەکەکە بباتە ناو قولایی خاکی عێراقەوە کە پێکدێت لە دروستکردنی بنکەی سەربازگەی کاتی و بەکارهێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوان.
ئەوەشخراوەتەروو، تورکیا لەدوای ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگەوە زیاتر لە (30)بنکەی سەربازی کاتی نوێی داناوە، بە قوڵایی40 کم هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق