بەهۆی تەقینی بۆریەكی ئاوەوە لە %80 سلێمانی بێ ئاو دەبێت

ليست هناك تعليقات

شكانی بۆرییەكی سەرەكی گواستنەوەی هێڵی ئاوی دووكان – سلێمانی دەبێتە هۆی ئەوەی ٪80ی شاری سلێمانی بێ‌ ئاو بێت. بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت "ئێستا سەرقاڵی چاكکردنەوەی بۆرییەکەین ‌و ئومێد هەیە، پێش جەژن چاكیبكەینەوە". 

سەربەست عوسمان، بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لەكاتی شكانی بۆرییەكی هێڵی ئاوی دووكان – سلێمانی، كارمەندەكانیان بەبێ‌ پشوو سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن ‌و گوتی: "لەكاتی شكانی بۆرییەكەوە ستافێك لە كارمەندانمان بەبێ‌ پشوو سەرقاڵی چاكردنەوەی بۆرییەكەن".

بەرێوبەری ئاوی سلێمانی، جەختی لەوەكردەوە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە بەزووترین كات گرفتەكە چارەسەر بكەن ‌و گوتی: "ئومێدێك هەیە، پێش جەژن بۆرییەكە چاكبكەینەوە، بەدڵنیاییەوە تاوەكو چاكی نەكەینەوە لە كاركردن ناوەستین، چونكە ئێمەش دەزانین بەم نزیك جەژنە خەڵكی پێویستییەكی زۆریان بە ئاو هەیە".

پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 29-7-2020، بۆرییەكی هێڵی ئاوی دووكان – سلێمانی لەنزیك كۆبانێ سیتی شكاو بەوهۆیەشەوە زۆربەی شاری سلێمانی گرفتی كەمئاوی بۆ دروستبووە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوە سێیەمجارە شاری سلێمانی رووبەڕووی کێشەی بێ ئاوی دەبێتەوە. 

رۆژی 23-7-2020 کێشەیەکی کارەبا لە وێستگەی ئاوی سەرچنار دروستبوو، بەهۆیەوە ناردنی ئاو لە پرۆژەی سەرچنار بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی دروستبوو.

هەروەها سەرەتای ئەم مانگەش بۆرییەکی دابەشکردنی ئاوی سەرچنار لە نێو سەنتەری شاری سلێمانی شکا و بەو هۆیەوە سلێمانی چەند رۆژێک بێ ئاو بوو.

سلێمانی لە سێ سەرچاوەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت، کە بریتین لە ‌هێڵی دووکان یەک و هێڵی دووکان دوو لەگەڵ پرۆژەی ئاوی سەرچنار، پرۆژەکانی دووکان یەک و دووکان دوو زیاتر ئاوی دەوروبەری سلێمانی دابین دەکەن، بەڵام ناوەندی سلێمانی لە پرۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif