ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پەتایەكی كوشندە جیهانی خستۆتە دۆخێكی تایبەت و تا ئێستا ژمارەی تووشبوان ١٢ ملیۆن كەسی تێپەڕ كردوە لە تەواوی جیهاندا و لەو ژماڕەیە ئەوانەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان سپاردوە تا ئێستا (٥٥٤،٥٩٤) كەسە
رووسیا و بەریتانیا و ئەمریكاو سین، بانگەشەی دۆزینەوەی ڤاكسینەكەی دەكەن، ڕووسیا هەر زوو چارەسەری خستە ڕوو كە سودی بۆ توشبوانی كۆرۆنا دەبێت و هاوكاری توشبوەكە دەكات بۆ تێپەڕاندنی و چارەسەر بوونی
هەر زوو كۆمپانیایی (Awamedica)لە كوردستانەوە هەوڵی دروستكردنی چارەسەریەكەیدا و توانی سەركەوتووبێت لە دروستكردنی (Fabivir Favipiravir) وەك چارەسەری كۆرۆنا و هاوكاری نەخۆش بۆ دەربازبوون لەو پەتا كوشندەیە
كۆمپانیایی (Awamedica) یەكەم وەجبەی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنای لەسەر داوای تەندروستی عێراق، گەشتە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادا بەكار هێنرا، لە ئێستادا ئەو تووشبوانەی ئەم چارەسەریەیان بەكار هێناوە، باس لە خێرایی كاریگەری و سەركەوتنی ئەم چارەسەریە دەكەن.
(Fabivir Favipiravir) و پێیان وایە ئەم دەرمانە كاریگەری زۆر باشی لەسەر توشبوەكان جێهێشتوە و بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕزگاركردنی توشبوان لە كوشندەیی ئەم پەتایە
لە ئێستادا وێڕای ئەوەی شەریكەی دروستكەری چارەسەریەكە لە هەرێمی كوردستاندایە و لە شاری هەولێر بەڵام ئەم چارەسەریە نە هاتۆتە بازاڕەكان و پێشبینی دەكرێت دوای سەركەوتنی لە باشوری و ناوەڕاستی عێراق، هەرێمی كوردستانیش سودی لێ وەرگرێت بۆ توشبوانی كۆرۆنا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق