لە سبەینێوە یاسای چاكسازی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن

ليست هناك تعليقات

 سبەی یاسای چاکسازی ده‌چێته‌ بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێنمایی ژمارە 12 و 13 ی بڵاوکردەوە و گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: حکومەتی ھەرێم بۆ جێبه‌جێکردنی یاسای چاکسازی تەواو دەستکراوەیە.

سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمێكی باش بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌كاری ده‌هێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێك لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراوه‌، جگه‌ له‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه‌.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، حكومه‌ت ده‌توانێت زیاتر له‌وه‌ی له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ بكات، چونكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستی حكومه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌ سه‌رپشك كراوه‌.

لە رێنمایی ١٢ حکومەتی ھەرێم وردەکاری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 4ی ساڵی ٢٠٢٠ لە بواری خزمەت و پلەی وەزیفی رونکردووه‌تەوە، بە گوێرەی رێنماییەکە پێویستە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێم پێداچوونەوە بە رێکخستنی پلە و ناونیشان و مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بکەن.

به‌گوێره‌ی رێنمایی ژمارە ١٣ی وەزارەتی دارایی، پلە و ناونیشانە وەزیفیەکان خانەنشینبوونیان رێکدەخرێتەوە، بە ھەمان مەرج و پێوەرەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران، بە گشت پلە وەزیفیەکانی میلاکی شارستانی و سەربازی و سەرۆکایەتیەکانی ھەرێم و گشت پلە تایبەتیەکانی دیکە، بە پێی ئەو رێنماییە رێژەی له‌ 15% لە کۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵەی ئەوەی لە کاتی خزمەتدا وەردەگرێت، ھەر کەسێکیش بە نا شایستە پلەی وەزیفی وەرگرتبێت یان خانەنشین کرابێت ھەڵدەوەشێتەوە.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif