ئیسلام چۆن دەڕوانێتە گەنج

ليست هناك تعليقات

منیرە علی عبدلعزیز
-
ئیسلام بە هەرزەکار وبێ عەقڵ وموراهیق ناڕوانێتە گەنج،
گەنج لە ئیسلام دا بەرپرسە لە کردارو ڕەفتارەکانی وئەبێت بەرامبەر بەخێزان وکۆمەڵگا و وڵات هەست بە بەرپرسیارێتی بکات 

بلوغ سەرەتای تەمەنی کامڵ بون وگەورەبونە وبەهرە وتوانا وهێز و ووزەی گەنج لە باڵغ بونەوە دەرئەکەوێت وئیتر ئامادەیە بۆ وەرگرتنی مسئولیەت وسپاردنی بەرپرسیارێتی وئەبێت بەچاوی گەورەو ڕێزەوە لە گەنج بڕوانرێت 

نمونەی گەنجە لێهاتوەکانی ئیسلام
سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص تەمەنی 17ساڵ بو یەکەم تیر هاوێژ بو وە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕاوێژی پێ دەکرد وسەرکردەیەکی ناودار 

ئوسامەی کوڕی زەید تەمەنی 18ساڵ بو سەرکردەی سوپای ئیسلام بو
محمد القاسم تەمەنی17ساڵ بو سەرزەمینی سەند ی فەتح کرد لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دیکە
عبدالرحمن تەمەنی 21ساڵ بو کەبەسەرکەوتویی فەرمانڕەوای ئەندەلوسی کرد وسەردەمێکی زێڕین وزانستیانەی تۆمارکرد و پێش کەوتنێکی بێ وێنەی کرد لەوڵات دا کە مێژوی ئەوروپا بەخۆیەوە نەیدیەوە

چەندەها گەنجی نمونەیی تریش هەن ومێژوی ئیسلام پڕە لەسەروەری کەبەدەست وبازو وعەقڵی گەنجان نەخشاوە
ئەمە فەرهەنگ وکلتوری ڕۆژئاوایە کە گەنج بەناوی موراهیقەوە نوقمی هەواو ئارەزو ئەکات وبەهۆی مادەی بێ هۆشکەر وسەرخۆش کەر عەقڵی سڕ ئەکات ولەبەرپرسیارێتی دووریان ئەخاتەوە

.ئەو گەنجانەی لە ئیسلام دا پێ دەگەن لای خوای تاک وتەنها وبەدەسەڵات ڕێزیان لێ دەگیرێت ویەکێکن لەو حەوت تاقمەی لەژێر سایە وسێبەری عەرشی خۆی دا پەنایان دەدات لەوڕۆژەسەختەی حەشر کە هیج واسطه پەنایەک نیە الا پەنای خۆی نەبێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif