سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٧-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت “به تووندی سهرکۆنهی تیرۆرکردنی لێکۆڵهر و پسپۆڕی ئهمنیی عێراقی هیشام ئهلهاشمی دهکهم که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له بهغدا تیرۆر کرا.”
سەرۆکی هەرێم وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات “تیرۆریستان بدۆزنهوه و بیاندەنە دادگا.”
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٦-٧-٢٠٢٠، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق