سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە ناوچەكە دەگوزەرێت، هاتنی سوپای توركی بۆ بەشێكی كوردستان، یان عیراق ڕەنگە شتێكی نوێ نەبێت بۆخۆی دێت و كەنار دەگرێت، دوو بابەتە یەكیان حكومەتی پێشووی عیراق لەگەڵ توركیا لە ساڵی 1984 ڕێكەوتنێكییان كردووە، ئەو ڕێكەوتنە توركیا نایەوێت پرس بە عیراق بكات واتە پێویست ناكات، پەڕلەمانی توركیا بڕیار دەدات سوپای توركیا بێتە ناو خاكی عیراقەوە چەندین كیلۆمەتر یان چەندێك خۆی بیەوێت بۆ نموونە هاتووە لە كونە ماسی داوە و خەڵكی كوشتووە و خەڵكی بریندار كردووە، ئەمە یەكێكییانە كە حكومەتی عیراقی ئەوە شانزە ساڵە نەیتوانی پەڕلەمان كۆببنەوە و ئەو ڕێكەوتنە هەڵبوەشێننەوە ئەمەش مانای وایە عیراق ئەو ڕێكەوتنەی پێخۆشە، بۆیە هەڵیان نەوەشاندووەتەوە، كوردیش بێدەنگ بووە لە بەغدا خۆ دەیانتوانی پەڕلەمان كۆبوونەوەیەك بكەن و دانیشتنێك دابنێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنی عیراق و توركیا.
محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، پێموایە عیراق زۆر بەدڵیەتی توركیا بێت و خەڵك بكوژێت و ناوچە بسوتێنێت و وێرانی بكات، چونكە لە كوردستان دەدات ئەو كوردستان بە هی خۆی نازانێت و بێدەنگ بووە لە ئاستی یەكێكی تر لەوانە بۆ نمونە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بێدەنگە؟!
ئەمریكا بۆ بێدەنگە؟ لەكاتێكدا توركیا پەلاماری كوردستان دەدات پەلاماری كوردستانی سوریا دەدات و لایەكی داگیردەكات لە لیبیا یارمەتی دەدەن و پشتیوانی لێدەكەن! ئەمە هۆكەی چ لە ناوخۆ چ لە ناوچە چ لە هەموو دنیا هۆكەی چیە، لە سەدەی بیستویەكدا كاتێك وڵاتێك بیەوێت وڵاتێكی تر داگیربكات، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش ئەمریكا بەرگری لێبكات.
وتیشی”خاڵێكی تر ئەوەیە لەو ناوچەیەدا بۆ كەس هیچ ناڵێت؟! حزبە كوردییەكان لەناو یەكدا ناكۆكن هەریەكێكیشی ژێر بەژێر خۆی بۆ خۆی شتێكی لەگەڵ توركیادا هەیە كە جورئەتی ئەوەیان نییە شتێك بكەن یان قسەیەك بكەن لەسەر ئەوانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا ئێران سوپای نەهێناوەتە ناو خاكی كوردستانی عیراق و نەشهاتووە، خۆم سێ هەفتە پێش ئێستا لەسەر سنوری هەورامان بووم، ئەوان نەهاتبوونە ئەو ناوچانە، بەڵام لە هەندێك ناوچە دەكرێت ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی لێبێت، ئەوە شتێكی ترە، بەڵام لێرەوە لای توركیاوە سوپا هاتووە، ڕۆژانە دەیان فڕۆكەی “فانتۆم” دێت لە كونە ماسی داوە لە شارباژێڕ لەپەنای سلێمانیدا لە شوێنەكانی تر بۆ كەس قسە ناكات!”
ڕوونیشیكردەوە، پێموایە كورد شارەزا نەبووە یان لێی نەزانیوە یان كەمتەرخەمە، ئەگەرنا كورد لە بەغدا دەیتوانی لەو 16 ساڵەدا پەڕلەمانیش كۆبكاتەوە و داوای لێبكات ڕێكەوتنی نێودەوڵەتی جەزائیر هەڵبوەشێننەوە، ڕێكەوتنی توركیا و عیراق هەڵبوەشێننەوە، كۆمەڵێك شتی گرنگ هەیە بەڵام كورد لە بەغدا نەك هەر بەرگری لە كورد ناكەن بەڵكو كۆمەڵێك هەن بوون بەتابووری پێنجەم و لەوێوە دژی كوردستانن دژی قەوارەی هەرێمی كوردستانن ئەمانە خۆی بۆ خۆی پەیوەندی بە كێشە و ململانێیەكانی كوردستانەوە هەیە، ئەوەش یەكێكە لەوانەی كە كاریگەری زۆری لەسەر ئەو ناوچەیە هەیە.
جەختی لەوەش كردەوە، مەبەستم حزبە كوردستانییەكانی ناو عیراقە، ئێستا ئێران تۆپێك بتەقێنێ بۆ باسی ئێران دەكەن، بەڵام باسی توركیا ناكەن بە فڕۆكە و بە سوپا بەناو كوردستاندا دێن؟! بۆ یەك كەس بەیاننامەیەك دەرناكات و یەك كەس قسە ناكات؟! بڕۆ هەر شارێكی كوردستان، لە هەر خاڵێكدا بەدڵنیاییەوە بارەگایەكی توركیای تێدایە، پێموایە دوو حاڵەتە، حاڵەتێك دەوڵەتی توركیا كاردەكات جارێكی تر بۆ خەلافەتی عوسمانی، بەڵام بە عەقڵێكی تر و بەشێوەیەكی تر و ئەوە خۆی بۆ خۆی ویلایەتی موسڵ، كە لە كوردستانی عیراقە ئێستاش هەموو ساڵێك لە یاسای بودجەی توركیا دۆلارێكی بۆ دادەنێن بۆ ئەوەی لەبیریان نەچێت لە بەرنامەی خۆیاندا، واتە ئێستاش ویلایەتی موسڵ بەهی خۆیان دەزانن، خاڵی دووەم ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان پاساوی داوە دەستی توركیای بۆ هاتنی توركیا بۆ كوردستانی عیراق. چونكە ئەو لێرە هەرێمێكی بۆ خۆی لە كوردستانی عیراق دروستكردووە.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند، عیراق سەروەری نەماوە، بەڵكو عیراق وڵاتێكی لەبەریەك هەڵوەشاوی داماوی زەلیل، كە لە وڵاتانی ترەوە فرمانییان پێدەكرێت شت جێبەجێدەكەن.
دەشڵێت”دۆخی عیراق زۆر خراپە، بەڵام ڕەنگە كورد لە بەغدا خراپتر بێت بۆیە موحتاجی بەغدادە، لە لایەكی ترەوە كورد ئێستا چی بكات باشە، بەڕای من دوو-سێ خاڵی گرنگ هەیە چونكە لە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان كێشە هەیە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە. یەكەم كورد ڕێكخستنی ماڵی خۆی و كێشەكانی ناوخۆی خۆی نەچنە دەرەوە ئەوە خاڵی یەكەمە، كە بتوانێت ئەوكاتەش گفتوگۆ بكات بۆ نموونە لەگەڵ پارتی كرێكاران و لەگەڵ توركیاشدا ئەگەر شەڕییان كرد ئەوا با لە ماڵی خۆیان بیكەن”.
دەربارەی هەندێك لێكدانەوە و دەنگۆ كە دەوترێت توركیا نیازی داگیركردنی هەرێمی كوردستانی هەیە؟ ناوبراو ڕایگەیاند، هەر دەوڵەتێك بیەوێت جوگرافیای خۆی زیاد بكات، بەڵام ئەو ناتوانێت لەمكاتەدا ئەوە بكات، چونكە كوردستان هەرێمێكی دەستورییە، یاساییە، دانپیانراوە. ناتوانێت خاكی وڵاتێكی تر داگیربكات و بیخاتەسەر خۆی مەگەر وڵاتێكی وەكو ئەمەریكا و ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیری بكەن كە چۆن كوردستانی سوریای داگیركرد بەبڕیاری ئەوان تیایدا دانیشتووە و خەڵكی بۆ دێنێ مەگەر شتێكی لەو بابەتە بكرێت، بەڵام پێموانییە ئەوە بكرێت، چونكە تا ئێستاش كوردستان بەشێكە لەو عیراقە شەق و شڕەی كە هەیە.
وتیشی”لەم هەرێمی كوردستانەدا بەس بە كوردی قسە مەكە، لە بازگەكان بە كوردی قسە مەكە هیچ بازگەیەك ڕاتناگرێت، واتە موخابەراتی هەر دەوڵەتێك ئازادە لە سەرانسەری كوردستاندا بگەڕێت كە قسەی كرد بە توركی و بە فارسی و بە عەرەبی و بە ئینگلیزی دەڵین ئەوە وەفدی دەرەوەیە و دەست مەهێننە ڕێگای با بڕوات واتە بە بازگەكان ڕاگەیەنراوە بەو شێوەیە”.
ڕوونیشیكردەوە، كورد وەكو كورد بەرگەی هەموو شتەكان دەگرێت توركیا و ئێرانیش و هەموو شوێنەكان لێی بدات، كورد ئەوە چەند ساڵە هەر بەردەوامە، بەڵام ئەوەی ناوی سەروەری عیراقە هیچ سەروەرییەك نییە ئەوە تێكشكاوە هیچی نییە لە وڵاتان یەك سانیە فڕۆكەیەك بچێتە سەر وڵاتێكی تر لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا دەكات.
سەبارەت بە بێ هەڵوێستی حیزبیەكانی كوردستان محەمەدی حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر شەڕی ناوخۆ بێت ئێستا سەدان كەس بەكوشت دەدەن لەسەر بەرزاییەك، ئەی بۆ دەسەڵاتییان نییە؟ بەڵێ دەسەڵاتییان هەیە، هیچ نەبێت بەیانێك دەربكەن، خۆ نایانگرن، بەیانیشییان پێدەرناكرێت؟!
بەبڕوای محەمەدی حاجی مەحمود حیزبە كوردییەكانی عیراق، ناتوانن بەیاننامەش دەربكەن دژی هێرشەكانی توركیا، چونكە هەریەك لەو حیزبانە بەشێوەیەك لە شێوەكان پەیوەندی لەگەڵ توركیادا هەیە، ڕێكەوتووە لەگەڵ توركیا، توركیا عاجز دەبێت بەیان دەربكات، فڕۆكەخانەكەی سلێمانی و هەولێر دادەخات جاری پێشوو بە “ڕجاو تكا و دەست ماچكردن” كردییانەوە.
دهربارهی ئهوهی له ئێستادا كارتی فشاری كورد بهرامبهر توركیا، ئێران ههروهها عیراق چیه؟ محهمهدی حاجی مهحمود له وهڵامدا وتی: كارتی فشار لهگهڵ ئێران جۆرێكه و لهگهڵ توركیا جورێكه و لهگهڵ عێراقیش جۆرێكه، بهڵام كارتهكان بهرامبهر به بهغداد چونكه ئێستا بهغداد بودجهی كوردستانی بڕیووه ههروهها موچه و بودجه و قوتی خهڵكی كوردستانی بڕیووه. ئهگهر ههرێمێك به عێراقی بزانێت، چۆن تۆ دهچێت بودجهی دهبڕیت له كاتێكدا بودجهی ئهو ناوچانه دهدرا لهكاتی شهڕی داعشدا كه ژێر دهستی داعش بوون من پێموایه كورد ئێستا كارتی ههیه كارتی یهكڕیزی و كۆكردنهوهی داهاتی كوردستان، بۆ خۆی ئهمه خاڵی یهكهمه. خاڵی دووهم گرتنهوهی ئاوی دوكان و دهربهندیخان له عێراق، خاڵی سێیهم كشانهوهی كورد له بهغداد، له سهرۆك كۆمار و وهزیری دهرهوه و پهرلهمان و ههمووی بهغداد جێبهێڵت و بێتهوه، كه بهغداد دژت بێت تاسهر ئێسقان هیچت بۆ نهكات و هیچت نهداتێ بۆ لهگهڵیدا بیت، بهڵام بهردهوام ئهو وهفدانه دهڕۆنه بهغدا و دێنهوه كاتییان بهسهر دهچێت كهیفی خۆیانه ئهوانه، بهڵام كورد له بهغداد بگهڕێتهوه، كارتی چوارهم كارتی ڕیفراندۆمه.
وتیشی”ئەگەر داهاتی كوردستان ڕێكبخرێتەوە و ڕادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت، دەتوانین بودجەش و خزمەتگوزاریشمان بكەین. پێموایە دەكرێت ئێستا 21% بڕدراوە، با 30% ببڕدرێت، بەڵام هەموو مانگێك مووچەی خەڵكی كوردستان بدرێت، دوانەخرێت و لەسەری مانگدا مووچە بدرێت”.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق