پۆڵا سعید
په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یه‌ک، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌رکێکی حكومییه، که له خه‌می ئاینده‌ی نیشتماندا، نه‌وه‌یه‌ک ئاماده ده‌کات، که ژیانی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵگا له ئاستێکی ته‌ندروستدا چ ده‌پارێزێت و چ ده‌شیگه‌یه‌نێت به ئاینده، وه‌ک کولتوورێک له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تری ده‌گوێزێته‌وه، هه‌مانکات ئه‌رکێکی مۆڕاڵییشه، که دایک و باوکان پێویسته بیگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. ئێمه‌ی کورد به گشتیی له کوردستانی گه‌وره‌دا، له‌ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌ته تۆتالیتێره‌کانی وه‌ک ئێراق، ئێران، تورکیا و سوریادا، خه‌می ئه‌وه‌مان لێنه‌خوراوه، که په‌روه‌رده‌یه‌کی پێداگۆگییانه و ده‌روونناسییانه‌ی نه‌وه‌کانمان، ئاینده‌مان بپارێزێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌ست و دیکتاتۆرانه، هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌دا بوون، که نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی ئێمه، بشکێنن و هه‌ستێکی قوڵی خۆبه‌که‌مزانیان پێده‌ن، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی، که خۆیان نه‌فره‌ت له خۆیان بکه‌ن و ڕقیان چ له خۆیان و چ له‌یه‌کترییش بێت. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له باشووردا، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، خۆمان به‌رپرسین چ له ئێستا و له ئاینده‌شمان. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی، که ئێستا هه‌مانه به‌رهه‌مێکی له‌سه‌دا سه‌دی خۆمانه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌ی بۆچیی ئه‌م نه‌وه‌یه، له هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشووتر زیاتر هه‌ست به که‌میی خۆی ده‌کات و ڕقێکی گه‌وره‌ی له خۆی و له کوردیشه؟
له پێنج ساڵی ڕابوورددا، کورد له باشووردا به نه‌وه‌یه‌ک ئاشنا بوو، که به یه‌کێک له پڕ کاره‌ساتتریین سه‌رده‌مه‌کانی کورد له باشووردا ده‌یناسێنم. نه‌وه‌یه‌کی که‌ڕاکته‌ر شێواو، نارسیست، که ته‌نها له خه‌می خۆیدایه، که ته‌نها خۆی ده‌بینێت، نه‌وه‌یه‌ک که ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێکی هه‌بێت، ژیانێکی باڵا، پاره‌ی زۆر، جلی زۆر و جوان، پێڵاوی زۆر و جوان، نوێتریین و گرانتریین ئاوتۆمۆبیل و ...هتد. لێ به‌بێئه‌وه‌ی ئاماده بێت کار بکات. نه‌وه‌یه‌ک، که نه‌وه‌ی پیری ئاینده به‌هۆیه‌وه نادڵنیا و بێ ئاینده ده‌کرێت.
نه‌وه‌ی من، نه‌وه‌یه‌کن، که به‌هیوا په‌روه‌رده‌کران و بۆ ئه‌و هیوایه‌ش ژیان، به‌ڵام نه‌وه‌ی پێش من، به گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌م هیوایه‌یان له‌باربرد. به‌شێک له نه‌وه‌ی من، ژه‌هراویی کران به ڕق و کینه و به‌شێکیشیان خۆیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژه‌هراویی کرابوون، به‌شێکی تریان له‌نێوه‌نددا ونبوون، ئه‌م نه‌وه ونبووه له خه‌می هیچدا نه‌بوون، کوردستان وێران ده‌بێت، هه‌موو دژ به هه‌موو یه‌کتر قڕده‌که‌ن ...هتد. کێشه‌ی ئه‌وان نییه. ئه‌م نه‌وه ونبووه به‌شێکیان هه‌ر به ونبوونی خۆیانه‌وه، ڕوویانکرده ئه‌وروپا، له ئه‌وروپاش به ونبوویی ژیان. په‌یوه‌ندیی ئه‌م نه‌وه‌یه به کوردستانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کی گاڵته‌جاڕ بوو و ئێستاش گاڵته‌جاڕه. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش خستیانه‌وه، نه‌وه‌ی ونبووی دووهه‌من. نه قازانجێکیان بۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌یه، که تێیدا ده‌ژیین نه له زیان زیاتریش هیچ قازانجێکیان بۆ باشوور نییه.
ئێستا و ئالێره‌دا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی، که گیرۆده‌ین به ده‌ستیه‌وه، نه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وه‌ندی دیجیتاڵه، ئه‌م نه‌وه ڕه‌وه‌نده دیجیتاڵه، نارسیسته و خۆراکێکی سانای سایکۆپاته‌کانن، سایکۆپاته‌کان به‌شێکیان سیاسیین، هه‌ربۆیه له ڕێگای پیاهه‌ڵدانێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌وه، ئه‌م نه‌وه دیجیتاڵه چ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و چ شانازییش به خۆیه‌وه ده‌کات. ژیانی ئه‌م نه‌وه‌یه، ژیانێکی ئێلێکترۆنییه، که‌ڕاکته‌ری ئه‌م نه‌وه‌یه که‌ڕاکته‌رێکی ئێلێکترۆنییه، ڕووخساری ئه‌م نه‌وه‌یه، ڕووخسارێکی ئێلێکترۆنیی و پڕ فاسێته (Facet)، فاسێت، چه‌مکێکی لاتاینه و به واتای ڕوو. دیاره له ئه‌وروپادا نه‌وه‌ی ئه‌لفا، نه‌وه‌ی دیجیتاڵ، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه، که له نێوانی ساڵانی 2010- 2025 له‌دایک ده‌بێت، له‌دایکبووه. به‌ڵام له‌ناو ئه‌م جیهانه دیجیتاڵه‌دا نه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وه‌ندیش بوونی هه‌یه، ئه‌م نه‌وه ڕه‌وه‌نده مرۆڤه گه‌ییووه‌کانن، مرۆڤه پێگه‌یشتووه‌کانن. ئه‌م نه‌وه‌یه، ده‌شێت مرۆڤێکی ته‌مه‌ن چل ساڵه بێت و ده‌ششێت هه‌رزه‌یه‌کی پانزده ساڵ بێت، لێ هه‌ردووکیان میگرانتی ئه‌م جیهانه ئێلێکترۆنییه‌ن، هه‌ردووکیان ڕه‌وه‌ندی ئه‌م جیهانه ئێلێکترۆنییه‌ن. لێ ئه‌و منداڵه‌ی له ساڵی 2010 دا له‌دایکبووه، نه‌وه‌یه‌کی دیجیتاڵه، نه‌وه‌یه‌کی ئه‌لفایه. ئاینده‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌شێت، وه‌ک ئاینده‌ی ئه‌م نه‌وه ڕه‌وه‌نده دیجیتاڵه نه‌بێت، ئه‌ویش له ڕێگای په‌روه‌رده‌کردنێکی پێداگۆگیانه و سۆسیال پێداگۆگیانه و گه‌شه‌ی ده‌روونییه‌وه. ئه‌م ئه‌رکه‌ش به قورسیی وا له‌سه‌ر شانی حکومه‌ت و پاشان دایک و باوکان. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، حکومه‌تی هه‌رێم و دایک و باوکان چیده‌که‌ن، هه‌تا یارمه‌تیی ئه‌م نه‌وه‌یه بده‌ن، که به هه‌مان ڕێگای نه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دیجیتاڵدا نه‌ڕۆن؟ که ئاینده‌ی ئه‌وان، ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر بێت، چ بۆ خۆیان و چ بۆ کۆمه‌ڵگاش، که قازانجیان بۆ خۆیان بۆ کۆمه‌ڵ زیاتر بێت وه‌ک له زیانیان.
به گشتیی له جیهاندا و له کوردستانیشدا به‌تایبه‌ت، نه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دیجیتاڵ، ئه‌وانه‌ن، که ژیانی ڕۆژانه‌یان له هه‌شت کاتژمێر زیاتری ئێلێکترۆنییه، ئۆنڵاینه. ئه‌م نه‌وه ڕه‌وه‌نده دیجیتاڵه به‌بێ گوێپێدانه ته‌مه‌ن، به‌شێکی گه‌وره‌یان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بیرچوونه‌وه‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک، که زۆرجار ئۆبیه‌کتێک له شوێنێکدا داده‌نێن، ئینجا مۆبایله‌کانیان بێت یان کلیلێک یان هه‌ر شتێکی تر، له‌دوای په‌نجا چرکه‌ی تر بیریان نامێنێت، که له کوێ‌یان داناوه. به‌شێکی گه‌وره له‌م نه‌وه‌یه گه‌نجن و خوێندکارن، هه‌ر بۆیه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌بیرهاتنه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌م کێشه‌ی وه‌بیرنه‌هاتنه‌وه‌یه، کێشه‌یه‌کی تری گه‌وره‌ی خوێندن و فێربوونیان بۆ دروستده‌کات.
ئه‌م نه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دیجیتاڵه، به‌تایبه‌ت گه‌نجانیان، نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، به‌تایبه‌ت له‌دایکبووانی 1997 هه‌تا 2000، نه‌وه‌یه‌کی دێمێنس، نه‌وه‌یه‌کی نارسیست، نه‌وه‌یه‌کی بێ پێرسپێکتیڤ، نه‌وه‌یه‌کی پڕ ڕق و کینه، نه‌وه‌یه‌ک نه ده‌زانێت کوردبوون واتای چییه، نه ده‌زانێت ئازادیی چییه و نه‌ذه‌شزانێت ئازادیی واتای چیی، نه ده‌شییه‌وێت به‌رپرسیارێتیی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رهه‌می که‌مته‌رخه‌میی حکومه‌ت و دایک و باوکانه. په‌روه‌رده‌کردن ته‌نها ئه‌وه نییه، له خه‌می ئه‌وه‌دا بیت، خێزانێک نانی سێ ژه‌مه‌ی له‌سه‌ر مێزی نانخواردن هه‌بێت و جلوبه‌رگیان بۆ پۆشین هه‌بێت. ده‌شێت سانا خاوه‌نی ئارگوومێنتێکی هه‌رزان بین، که هه‌مووی خه‌تای سه‌رانی کورد و سیاسییه‌کانه، لێ سه‌رانی کورد و سیاسییه‌کان به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا خۆیه‌تی. له به‌شێکی گه‌وره‌ی خێزانه‌کاندا، ژنێکی تووندڕه‌وی نه‌خوێنده‌وار، پیاوێکی تووندڕه‌وی نه‌خوێنده‌وار حکومڕانیی خێزان ده‌کات و کچان و کوڕانی خوێنده‌واریش په‌سه‌ندی ده‌که‌ن، باوکێکی ئه‌کادێمیی په‌سه‌ندی ده‌کات، دایکێکی ئه‌کادێمیی په‌سه‌ندی ده‌کات. هه‌تا ئه‌کادێمییه‌ک له په‌رله‌ماندا ده‌بینیت، ده‌یان که‌ڕاکته‌ری شێواو ده‌بینیت، له په‌رله‌مانی ئێراق هه‌مانشێوه (من ته‌نها ڕووم له ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده‌کانه). ئه‌کادێمیی ئه‌و که‌سه نییه، که ته‌نها خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌کی ئه‌کادێمییه، به‌ڵکوو ئه‌و که‌سه‌یه، که به زانست بیرده‌کاته‌وه، نه‌ک به فه‌رمانی حیزب کار بکات. لێ هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگان و خۆیان هه‌ڵیانبژاردوون. دووره‌په‌رێزیی ئه‌قڵ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تییدا، بووه هۆی به‌رهه‌مهێنانی چه‌نده‌ها جۆکه‌ر و پێنگوێنی سیاسیی و کریمینێڵ، که ئیمڕۆ قه‌یران له‌دوای قه‌یران بۆ کورد دروست ده‌که‌ن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌تا بێت زیاتر ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵییه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، ڕۆڵی ئه‌م نه‌وه ڕه‌وه‌ندی دیجیتاڵه، ڕۆڵێکی چ گاڵته‌جاڕ و چ خه‌مباریشه. خه‌مباره چونکه ئه‌م نه‌وه‌یه وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی نامۆ وه‌هان له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا، که نه له کورد بوون نه له کێشه سیاسییه‌کانی ده‌گه‌ن، نه له خه‌می ئه‌وه‌شدان، که تێیبگه‌ن. ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌ک له خه‌می کۆمه‌ڵگا و نیشتیمان‌دا نین، له خه‌می خۆشیاندا نین، نه ئاینده‌یان دیاره، نه که‌ڕاکته‌ریشیان ڕێگای هه‌بوونی ئاینده‌یه‌کیان پێده‌دات. خه‌مخواردن له‌م نه‌وه‌یه، وه‌ک خه‌مخواردن له ده‌غڵێکی سووتاو وه‌هایه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ده‌غڵه سووتاوه ده‌توانرێت بنیاتێکی نوێ بنیات بنرێت. له‌سه‌ر ئه‌م ده‌غڵه ده‌توانرێت نه‌وه‌ی ئه‌لفا په‌روه‌رده بکرێت، نه‌وه‌یه‌ک، که سه‌رقاڵی زانست بن، نه‌وه‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی زانست، نه‌وه‌یه‌ک له خه‌می خۆی و نیشتیمان‌دا، نه‌وه‌یه‌ک که به‌ئاگایه له نرخی خۆی وه‌ک کورد. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که کێ ئه‌م خه‌مه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق