بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردوستان و گرنگی یەکڕیزی

ليست هناك تعليقات

ئیڤان سدیق
-
ئاشکرایە دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت ھەر لەکێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ناسەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە كە سەرجەمی کاریگەریەکی نەرێنی و راستەوخۆی کردوەتە سەر خراپ کردنی باری دارایی و گوزەرانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان ، وەک ھەمیشەو لەسۆنگەی ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی لەخەمی بژێوی و قوتی خەڵکی کوردوستان دا ، لە دوایین کۆبونەوەی مەكتەبى سياسى يەكێتى نيشتيمانى كوردستان تأكيدى لەپێويستى ئەنجامدانى كۆبونەوەى بەپەلەى لايەنە سياسيەكان كردەوە كە ئەويش بەئامانجى زياتر خزمەتكردنى كۆمەڵانى خەڵكو گفتوگۆكردن بوو لەبارەى دواين پێشھاتەكان و بارودۆخى ئەمڕۆى ھەرێمى كوردستان . 

ئەم كۆبونەوانە لەم كاتوو ساتەى ئێستاى گەلى كوردستان پێويستيەكى گرنگە چونكە يەكێتى ھەميشە بەرژەوەندى گشتى لەبەرچاو گرتوە و يەكگرتويى كوردى بەھەند وەرگرتوە كەلەكۆبونەوەكەدا ھەڵوەستەى كردە سەر ھەموو ئەوگرفتانەى كەڕوبەڕوى ھەرێمى كوردستان ئەبنەوە وەجارێكى تر دەستى برايەتى درێژكرد بۆ ھەموو لايەنە سياسيەكان كەپێكەوە لەم بارودۆخەى ئێستادا دوورن لەيەكترى و پێويستە يەكڕيزى نيشتيمانى بپارێزن بۆ چارەسەر كردنى كێشەكانى نێوان لايەنە سياسيەكان و حكومەت و پەرلەمانى كوردستان وەكو كێشە ئابورى و سياسى و داراييەكان و بەتایبەتی کێشەی نەبوو نی مووچەو بژێوی و ژیانی ھاوڵاتیان و پەيوەندى نێوان ھەرێم و بەغدا وەبوونى ھێرش و داگيركارى وڵاتانى دراوسێ كەوا پێویستە لەم كاتەدا كۆدەنگيەكى نيشتيمانى ھەبێت كەسەرجەم لايەنەكان لەسەرى كۆك بن بۆتێپەڕاندنى ئەم بارودۆخەى كەئێستا ھەرێمى كوردستانى تێكەوتوە كە پێكەوە دەتوانين سەركەوتوو بين بەسەر ھەموو ئەو كێشانەى بەرۆكى ناوچەكەو بەتايبەتى ھەرێمى كوردستانى گرتوە كە ئەمەش لە دوايين بەياننامەى مەكتەبى سياسيدا بەڕونى ئاماژەى بۆ كراوەو ھاوسەرۆکانی یەکێتی بەجدی کار لەسەر ئەم بابەتانەی سەرەوە دەکەن کەباسیان لێکراوە ...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif