پسپۆڕێكی ئابوری: وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان دەبێتە فریادڕەسی حكومەت

ليست هناك تعليقات


مامۆستایەکى زانکۆ رایدەگەیەنێت، وەرگرتنەوەی ئەوپارانەی كە لەژێر ناوی قەرزدا بە كۆمپانیاكان دراون، لەم قۆناغەدا دەبێتە فریاد رەسی ئەوقەیرانە ئابوریەی روبەڕوی هەرێم بۆتەوە،


د.ئارام قادر کۆکۆیى پسپۆڕى بوارى ئابورى لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، ئەگەر تێڕوانینێکی ئایدیالیستمان هەبێت بۆ بابەتەکە دەبێت هەموو چالاکێکی ئابووری؛ بە بەڕێوەبرن و دامەزراندی کۆمپانیاشەوە، لە پارتەکان قەدەغە بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێگربێت لە بەشداری کردنی ئەو پارتانەی کە بازرگانی و کۆمپانیای تایبەتیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، چونکە بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارتانەی کە دەچنە دەستەڵاتەوە یاساکان و ئەو کەلێنانەی لە حکومەتدا هەن بۆ ماشینەوەی قازانجێکی زۆر و لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن و ئەولەوێت بدەن بە کۆمپانیاکانی خۆیان.

ئەو پسپۆڕەى بوارى ئابورى جەخت دەکاتەوە لەوەى، چارەسەرى ئەو دۆخە بەوە دەکرێت، کە لە ڕێگەی یاساوە هەلی یەکسان بۆ کۆمپانیاکانى دەرەوەى حیزبەکان فەراهەم بکرێت و تەنها ئەولەویەت نەدرێت بە کۆمپانیا حیزبیەکان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif