بۆچی ئەمریكا لە سەر هێرشەكانی توركیا بێدەنگە؟

ليست هناك تعليقات



یەكێك لەهەرە پرسە گرنگەكان كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و جیهانی تەنییوە، هێرشەكانی توركیایە بۆسەر رۆژئاوا و باشوری كوردستان و لیبیا، لەوەش گرنگتر بێدەنگی ئەمریكایە سەبارەت بەو پرسە، بۆچی ئەمریكا لە هێرشەكانی توركیا بێدەنگە؟ ئەوە پرسیارە جەوهەریەكەیە كە پێویستە بەدوایدا بگەڕێن لەم شرۆڤەیەدا ئەكرێت وەڵامی چنگ بخەین.

هێرشەكانی توركیا

ئێستا توركیا ئۆپراسیۆنێكی گەورەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان هەیە كە دوو ناوچەی كوردنشین و پڕگۆرانكاریی و وزە و هەروەها سیاسیین كە لە هەردوو پارچەكە توركیا بەمەبەستی بێدەنگ كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەو كارە دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی هێرش و ئۆپراسیۆنە لە لیبیا، توركیا دەڵێت: ئەوان ئەو ئۆپراسیۆنانەیان بۆ پاراستنی سنورەكانی خۆیان كردووە و دەیەوێت وڵاتەكەی لە ترسی تیرۆر بپارێزێت، بەو پێیەش توانیویەتی رەزامەندیەكی جیهانی بەدەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوەش پرسیارەكە ئەوەیە ئایا توركیا هەر بەراستی تەنها ئامانجی پاراستنی سنورەكانی خۆیەتی پاراستنی وڵاتەكەیەتی یان قەڵاچۆكردنی كوردەكان و زیندوكردنەوەی میساقی میلییە،كە ئیسرائیلیەكان پێیان وایە بابەتی دووەم واتە زیندوكردنەوەی ئیمپراتیۆریەتی عوسمانییە.

ئامانج لە هێرشەكانی توركیا چییە؟

توركیا بەدوو ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكانی لە سنوری باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و هەروەها لیبیا ئەنجام دەدات، ئامانجی یەكەم پاراستنی سنوریی وڵاتەكەی لە دەستی دەرەكی كە مەبەست لێی مەترسیەكانی پەكەكە و هێزەكانی دیكەیە لە لیبیا ، دووەمیش بریتییە لە گەڕانەوەی هەژموونی بەهێزی توركیایی جارانی سەردەمی عوسمانییە.

ئێستا رەجەب تەیوب ئەردۆغان سەرۆك كۆماریی توركیا و حزبەكەشی لە ناوخۆ و لە نێودەوڵەتی و لە ناو حزبەكەشیدا دۆخێكی خراپی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت پشتیوانی نێوخۆیی بەدەست بهێنێت و حزبەكەی باجی عەلی باباجان و داود ئۆغڵۆ و ئەوانی دیكە بكاتەوە دەبێت هەوڵێكی گەورە و كارێكی گەورە بكات بۆ ئەوەی بتوانێت قەرەبووی ئەو كەمبونەوەیە بدات كە ئێستا هەیەتی، لەلایەكی تریش دەیەوێت بە ناوبردنی میساقی میلیی هەستی تاكی توركی بۆ عوزمایی خۆیان رابكێشێت بۆ ئەوەی خۆی وەك ئیمپراتۆر و گەورە دەربخات و وڵاتەكەش وەك سەردەمی عوسمانی جاران بەهێزدەربخات بەم پێیەش سۆزێكی زۆر بۆخۆیی رادەكێشێت.

لەلایەكی دیكەش دەیەوێت بەبەكار هێنانی باگراوندی ئیسلام و ئاین جیهانی عەرەبیی سونە بەرەو رووی خۆیی رابكێشێت و باڵێكی ئیسلامی سونیی بەهێزتر لە باڵی سعودییە بۆخۆیی ڕابكێشێت بەوەی كە ئەردۆغان زامنی پاراستنی مافەكان و مانەوەی سونەكانە .

بۆچی جیهانی عەرەبی بێدەنگە؟

جیهانی عەرەبیی دابەش بووە بەسەر سێ بەرەدا بەگشتی، بەرەیەكی سونەی نزیك لە سعودیەیە كە بەسێبەریی ئەمریكا دادەنرێن، بەرەیەك كە سونەیە و لەژێر سێبەرو هەیمەنەی توركیادایە بەرەیەكی دیكەش كە شیعە مەزهەبن و لایەنگریی ئێرانن، ئەو بەرەیەی لە توركیاوە نزیكە بێدەنگە چونكە دەیەوێت ئیسلامی سونی هاوفكریی خۆی دەسەڵاتێكی گەورەیی هەبێت، بەرەكانی دیكەش لەبەر خاتراتی ئێران و چەند پرسێكی دیكەی بچوك بێدەنگن، لەگەڵ ئەوەش كۆمكاریی عرەبی هەمیشە بێ هەڵوێست و بێ پرنسیپ بوون نەیانتوانیوە هیچ كێشەیەك چارەسەر بكەن.

بۆیە جۆرێك لە بێدەنگی لە جیهانی عەرەبیی دەربارەی بەرەوپێش چوون و ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لە باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و لیبیا هەیە و ئەو بێدەنگیەش لە قازانجی ئەردۆغان و دەسەڵاتەكەیدایە.

ئەوروپا بۆ بێدەنگە؟

هەرچەندە چەند وڵاتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە توركیا بێدەنگ نین بەتابەتی فەرەنسا، كە گرنگیەكی گەورەی لە سیاسەتی ئەوروپادا هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو كارتەبەهێزانەی كە توركیا لەبەرامبەر ئەوروپای هەیە وەك پەنابەران و پرسی غاز و هتد هەیەتی، ناچارە تا رادەیەكی زۆر بەرامبەر بە توركیا بێدەنگ بێت.

بەڵام ئەم بێدەنگییە هەرەشەیەكی گەورەیە بۆسەر ئەوروپا و پێدەچێت كاریگەریی گەورە لەسەر ئایندەی ئەوروپاش بەدەست توركیاوە دروست بكات، و ئەوروپا باجی ئەو بەهێزییە بدات كە لە ئایندەدا توركیا بەنیازە بەدەستی بهێنێت.

ئەمریكا بۆچی بێدەنگە؟

لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان و لیبیا گەر هەموو جیهان بێدەنگ و بێ هەڵوێست بێت لەنێوهەموویاندا نیشانەی پرسیارێكی گەورە لەسەر بێدەنگیەكانی ئەمریكا دەربارەی ئەو ھێرشانە هەیە، ئەوەش پەیوەندی بەچەند پرسێكی گرنگی ناو ئەمریكا و دەرەوەی ئەمریكا هەیە.

ئێستا توڕەییەكی ئێجگار گەورە لەناو كۆشكی سپی و پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە و كۆنگرێس سەبارەت بە توركیا هەیە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیە ناوخۆیەكانی ئەمریكا بەتایبەتی پرسی كۆرۆنا و هەڵبژادنەكانەوە زۆرێك لە دۆسیەكانی ئەو وڵاتە بێدەنگن و هەموو فۆكسەكانی واشنتن لەسەر چارەسەریی پرسیە ئابوریەكان و چارەسەری كۆرۆنا وهەڵبژاردنەكانە.

ئەمریكا خۆشیی ئەو راستییەی نەشاردوەتەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی مەیدانی لەپرسەكان بێدەنگە، لەبەر ئەوەی لۆبی توركی لەسەر ترەمپ زۆر بەهێزە و هەروەها ترەمپ بەرژەوەندی گەورەی لە توركیا هەیە و تا ئێستاش توركیا هاوپەیمانێكی گەورەی ئەمریكایە و نایەوێت بەئاسانی دەسبەرداری وڵاتێكی گەورەی وەك توركیا ببێت .

لەلایەكی تریشەوە واشنتن پێی باشە زۆر پرسی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بدرێتە دەست توركیا، چونكە زیانە ئابوریەكانی كەم دەكاتەوە و هەروەها سەرئێشەكانی واشنتن بە نیسبەت ناوچەكەوە بۆ ئەمریكا نامێنێت، بەڵام ئەوە بۆ چونێكە بەشێكی كەم لە ئەمریكەكان سەپۆرتی دەكەن بەتایبەتی لە ئەنجومەنی پیران.

ئەوەی ئەمریكای بێدەنگ كردووە لەو پرسەدا تەنها پرسی ناوخۆیی ئەمریكا و هەروەها هەڵبژادنەوەی دۆناڵد ترەمپ و پرسیی ئابوریی ئەمریكایە ، ئەگەرنا ئەمریكا جارێكی دیكە رێگەنادات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا پاڵەوانی دیكە و خاوەن دەسەڵاتی دیكەی وەك سەدام ئەسەد بونیان هەبێت و سیاسەتێكی بەهێز بكەن.

لەلایەكی تریشەوە ئێستا بێزاریەكی زۆر بەرامبەر بە ئەنكەرە لەواشنتن هەیە، بەجۆرێكە كە واشنتن هێندە لە ئەنكەرە تورەیە لە تاران تورە نییە، وەهەموو پرسەكانیش بۆدوایی كۆڤید -19 و هەڵبژاردنەكان و پرسە ئابوریەكان جێهێشتووە بەتایبەتی تر پرسی هەڵبژاردنەكان .

ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەوا توركیا بەتوندی سڕدەكرێت لە كەمترین كاتتدا، چونكە بایدن بۆخۆیی تورەیەكی زۆریی بەرامبەر توركیا هەیە و هەروەها مەكگۆرك وەك نوێنەریی بایدن و راوێژكاریی تایبەتی خۆیی بۆ ناوچەكە زۆر نیگەرانە لەو پرسە.

ئەگەریش ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەوا ئەمریكا هەرگیز رێگە بە دەسەڵاتەكان و ھێرشەكانی توركیا نادات لە ناوچەكەدا و پرسەكە بەتەواوەتی دەگۆردرێت، بەڵام بەو شێوەیە نابێت كە بایدن وەك دۆسەیەكی مەتریسیدار سەیریی دەكات.

پێدەچێت لەماوەیەكی تردا ئەمریكا جێمس جێفریی وەك نوێنەری وڵاتكەی بۆ ناو چەكە بگۆرێت چونكە جێفریی پشتیوان و لایەنگری سیاسەتەكانی توركیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا لەگەڵ ئەوەش ئەمریكا دەیەوێت گۆرانكاریی ڕیشەیی لە ناوچەكەدا بكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif