ئەمرۆ شەممە- ١٨ی ٧ی٢٠٢٠، منیرە علی عبدلعزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی خوشكانی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونیان كردوە و سوپاسیان ئاراستەی بەڕێوبەر و ستافی ئەو نەخۆشخانەیە كردوە. لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی لەو بوارەدەیكەن و ماندوودەبن
منیرە علی، لە هەژماری خۆی نوسیویەتی: ئەم بەڕێوبەرو ستافەی لێرە هەیە کارێک ئەکەن کە بە هەموو کەس ناکرێت و کەس وکاری نزیکی خۆیان تەحمولیان ناکەن و چەندین چیرۆکی دڵهەژێن مان بیست و بەداخەوە ئەو ژنانە زیاتر بە هۆی ستەمی ژنەوە دەروون یان تێک چوبو بە قسەی کارمەندەکان زۆربەیان لە دەست برا ژن و با،وەژن و خەسو ... بو هەندێکیشیان بەهۆی توندوتیژی مێرد وباوک وبرا بو
نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی، تایبەتە بەو كچ و ژنانەی كە نەخۆشی دەرونیان هەیە و بەو هۆكارە ژیانیان لە ناو كۆمەڵگە قورس بوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق