له‌پێناو پاراستنی هه‌رێم، مامۆستا عه‌لی باپیر پڕۆژەیەک ئاڕاستەی رای گشتی و لایەنەکان دەکات
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامیی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی دڵسۆزانه بۆ پاراستنی هه‌رێم له پتر پووكانه‌وه‌و له‌نێوچوون ده‌خاته‌ڕوو...
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
نهخشهڕێیهكی دڵسۆزانه‌ی ڕوون، بۆ پاراستنی هه‌رێم له پتر پووكانه‌وه‌و له‌نێوچوون
بسم الله الرحمن الرحیم
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ) الانفال-24-
به‌ڕێزان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان!
السلام عليكم ورحمة الله
سه‌ره‌تا له‌خوای میهرهبانو شیفاهێن داواكارم هه‌موولایه‌كتان لهوپهتای كۆڕۆنایه بپارێزی‌و ئه‌وانه‌شتان كه گیرۆده‌ی بوون شیفای خێرای خێرتان بۆ بنێرێ.
به پێویستم زانی له‌م بارودۆخه قهیراناوییو كۆرۆناوییهی هه‌رێمی كوردستاندا، له پێنج تهوهرداو له‌ژێر ناو و نیشانی سه‌ره‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی به ڕاست‌و پێویستی ده‌زانم بیخه‌مه‌ڕوو:
1- هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا به‌رپرسیارین.
2- واقیعی سهختو دژواری ئێستامان.
3- هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و واقیعه سهختو دژواره.
4- چۆن ئه‌م واقیعه دهگۆڕرێو، ده‌توانین كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟
5- له كۆتاییدا.
1- هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابهرپرسیارین:
به‌رپرسیارییه‌تی هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر وڵاتهكهمانداو مشوورخواردنمان له كۆمهڵگاو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، شتێكی ڕوونه، بۆ ئێمه‌ی مسوڵمان كه پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی لله علیه وسلم" پێی فه‌رمووین: (كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ) البخاري: 2409، ومسلم: 1829، واته: هه‌ركامێكتان چاودێره‌و به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر به كۆمهڵگایهكهی.
هه‌ربۆیه‌ش به‌نده له ڕابردووش‌دا به هه‌ر شێوازێكی ڕه‌خساو، هه‌وڵمداوه ئه‌ركی سه‌رشانم له‌وباره‌وه جێبه‌جێ بكه‌م، بۆ وێنه:
1- له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی: (1992)زدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كتێبێكم نووسی به ناو و نیشانی: (چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له نێوان ئیمان‌و په‌رله‌ماندا)و جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردبۆوه كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێك‌و، پاشان پێكهینانی حكوومه‌تێك، چاره‌سه‌ر نابێ‌و، پێویستیمان بهپاكسازییو چاكسازییه‌كی گشتگیر‌و ڕیشه‌یی هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا.
2- له ساڵی: (2008)زدا كتێبێكم نووسی به ناو و نیشانی: (واقیعی هه‌رێمی كوردستان: دیدێكی ئیسلامییانه).
3- له ساڵی: (2016)زدا كتێبیكی دیكه‌ی فراوانترم نووسی به ناو و نیشانی: (ڕوانینێكی ئیسلامییانه بۆ واقیعی ئیستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر).
4- له ساڵی: (2018)زدا كتێبێكی دیكه‌ی فراوانترم چاپ‌و بڵاوكرده‌وه به ناو و نیشانی: (قوڕئان‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستاندا).
ئێستاش كه جارێكی دیكه له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و كێشه‌و قهیرانهكانیو، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان‌و لێ دهربازبوونیانهوه ده‌دوێم، به پێویستی ده‌زانم وه‌ك ده‌ستپێك، چه‌ند به‌رچاو ڕوونییه‌ك بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
هه‌رێمی كوردستان، كه به‌داخه‌وه ئێستا له‌ڕووی پانتایی جوگڕافییو له‌ڕووی هێزو پێزیشهوه، زۆریان بچووك‌و نابووت كردوه، به‌ری ڕهنجو خه‌باتی له‌مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌و، پاراستنی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه، بگره له‌سه‌رمان پێویسته له هه‌موو ڕووێكه‌وه به‌هێزو پێزی بكه‌ین‌و گه‌شه‌شی پێبده‌ین.
دووه‌م:
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌رچی ده‌یڵێم ڕاست‌و بهڵگهداربێو، قسه‌ی سۆزدارانه‌و بێ به‌ڵگه نه‌بێت، چونكه مسوڵمان جگه له حه‌ق گوتنی شایسته نیه، خوای دادگه‌ریش فه‌رموویه‌تی: (...وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا...) الأنعام -152-.
سێیه‌م:
هه‌رچی ده‌یڵێم دڵسۆزانه‌و به په‌رۆشانه ده‌یڵێم، نه‌ك كینه له دڵانه‌و بهڕقو بوغزه‌وه، چونكه ئێمه شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رین "صلی الله علیه وسلم" ئه‌ویش دینداریی له دڵسۆزیی‌و بهتهنگهوهبووندا كورت هه‌ڵدێنی، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدين: النصيحة) مسلم: 55.
چواره‌م:
هه‌وڵده‌ده‌م باشترین وشه‌و ده‌ربڕین به‌كاربهێنم له قسه‌كانمدا، چونكه خوای به‌رزو مه‌زن ده‌فه‌رموی: (وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ...) الإسرا‌ء -53-، واته: بهبهندهكانم بڵێ باشترین بڵێن.
كه‌واته: با هیچكه‌سی تووڕه‌و بێزار له‌م واقیع‌و هه‌لومه‌رجه نهخۆشو ناخۆشه، به‌ته‌ما نه‌بێ وشه‌و ته‌عبیری زهقو ڕهقو برینداركه‌ری وه‌ك هی كه‌سانی دیكه، له قسه‌كانمدا ببینێ.
پێنجه‌م:
به‌ڵام بێگومان نابێ هیچكه‌سیش به‌ته‌مابێ "ئه‌وانه‌ی به‌رگریی له‌م واقیعه لار‌و ناهه‌موارو دژواره ده‌كه‌ن" كه ڕه‌خنه‌و گله‌یی جیددییو خستنه‌ڕووی ڕاستیی تاڵ، له‌م نووسینه‌دا نهبینێو، شته‌كان به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ناونهنێین، چونكه:
أ- قسه‌ی نهرمو بهنهزاكهت، له‌گه‌ڵ حه‌ق گوتن‌و خستنه‌ڕووی ڕاستییاندا، دژ‌و ناكۆك نیه، هه‌روه‌ك مه‌رجیش نیه هه‌میشه قسه‌ی زه‌برو برینداركه‌ر ههقو ڕاستیی بپێكێ.
ب- بارودۆخەکە یەکجار مەترسیدارەو، پێویستە بە ڕوون‌و ڕاشکاویی قسەی دڵ‌و قەناعەتی خۆمان بۆ یەکدی بکەین، بەڵام لە ڕووی دڵسۆزیی‌و پەرۆشییو، بەتەنگەوە بوونەوە.
2- واقیعی سهختو دژواری ئێستامان:
بە پێویستی نازانم لە بارەی واقیعی سەختو ناهەمواری ئێستای هەرێمەوە زۆر بدوێم‌و، هەروا بە کورتیی چەند ئاماژەیەکی خێرا دەکەم، چونكه بۆ هه‌موولایه‌ك ڕوونه:
یه‌ك: لە ڕووی سیاسییەوە:
1- نەبوونی گوتارێکی سیاسیی یەکگرتوو و، زاڵبوونی دەمارگیریی‌و ئینتیمای حیزبیی‌و، پاراستنی بەرژەوەندییە تاکییو حیزبییەکان، بەسەر هەرشتێکی دیکەدا.
2- نەبوونی پەیوەندیی ڕێک‌و پێکی دەربڕی هەڵوێستو سیاسەتی هەرێم بە حکوومەتی نێوەندییو، وڵاتانی دراوسێ‌و هی دیکەشەوەو، سەرەنجام بێ هێزو پێز خستنەڕووی هەرێمی کوردستان‌و، زەمینە ڕەخسان بۆ دەستتێوەردانی جۆراوجۆر.
3- زەقبوونەوەی حاڵەتی دوو ئیدارەیی‌و، بەهێزترکردنەوەی بازگەکانی ڕۆژگاری پێشووی دوو حکوومەتیی.
دوو: لەڕووی ئابوورییەوە:
1- نەبوونی ژێرخانی ئابووریی بەرجەستە لە کشت‌و کاڵ‌و ئاژەڵداریی‌و کارگەکان‌و پیشەسازییداو، سەرەنجام: نەبوونی بەرهەمی خۆماڵییو بێکارکەوتنی خەڵکێکی زۆر‌و، کارکردن بە خەڵکی بیانیی.
2- پەیوەستکردنی خەڵکێکی زۆر بە مووچەوە "زیاتر لە (1250000)کەس" لە ئەنجامی گوریس پچڕكێنەی حیزبییداو، لە ئاکامدا تەنبەڵ بوونی خەڵکێکی زۆر‌و پشت ساردبوونیان لە كار‌و کاسبییو، بەچکە باڵندە ئاسا زارگرتنەوەیان بۆ مووچەی مانگانە.
3- هەبوونی چینێکی کەمینەی ملیارلێر "لە خزم‌و حیزب" لەسەر حیسابی ڕەشو ڕووت کەوتنی خەڵکێکی زۆر، کە هەبوونی ئەو چینە خۆشگوزەرانە، هێندەی دیکە ئێش‌و ژانی خەڵکی هەژارو نەداری بەسووتو سوێ کردوە.
سێ: لەڕووی کۆمەڵاتییەوە:
1- لە یەک دابڕینی خەڵک، له‌شێوازی ژیان‌و گوزهرانو چاره‌سه‌رو خویندن‌و...هتدا.
2- لێک هەڵوەشاندنی خێزان.
3- سست‌و بێهێزکردنی ڕەوشتە بەرزەکان.
4- زاڵبوونی حاڵەتی ماددیگەرییو تەنیا جەستەو غەریزەکانی بینین.
لێرەشدا پێویستە ئاماژە بکەین بە ڕۆڵی خراپ‌و زیانبەخشانەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تەمویلکراو، "به‌ئاشكرا یان په‌نهان" بە پاره‌ی داهاتی بردراوی وڵات، لە ڕووی تێكدانی کۆمەڵایەتییەوە.
3- هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و واقیعه سهختو دژواره:
یه‌ك:
نەبوونی نیەتێکی باش‌و ئامانجێکی ساغ‌و ڕاست لە ئیدارەدانی وڵات‌و حوکمڕانیی کردنداو، داڕشتنی دیزاین (تصمیم)ی بەڕێوەبردنی وڵات، بە پێی ئەجیندایەکی تەسک، كه بەرژەوەندییە ناشەرعییەکانی: تاک، گرووپ، هۆز، بنه‌ماڵه، حیزب، دابین بکات.
دوو:
نەبوونی سیستمێکی حوکمڕانیی سەرڕاست (رشید) کە ئەو پێنج بنەمایهی هەن:
1- بە ئامانج گرتنی چەسپاندنی دادگەریی "بەمانای وشە".
2- یاسا سەروەریی ڕاستەقینە، نەک سەروەریی کردن بەسەر خەڵکدا، لە ژێر پەردەی یاسادا.
3- بەدامەزراوەکردنی کاروباری وڵات‌و، کورت هەڵێنانی کاروبار لە دامەزراوەکانداو، پاراستنی شکۆو حەڕەمی دامەزراوەکانو دەست تێنەخستنیان.
4- لێپێچینەوەی جیدیی بێ هەڵاواردنو بوێرانە، لەسەرپێچییکارانو بەسزای پڕ بەپێست گەیاندنیان.
5- مرۆڤبوونو ها ووڵاتیی بوون بە پێوەرگرتن، نەک ئینتیمای حیزبیی‌و ئایینیی‌و عەشیرەتییو خزمایەتییو ناسین‌و...هتد.
سێ:
بێباکیی زۆربەی حوکمڕانان لە خوا "عزوجل"و لێپرسینەوەی قیامەتو بێمنەتیی لە خەڵک‌و جەماوەر، کە زۆرێکیان یان بێ هەستو هەڵوێست کراون، یان لە گەندەڵییو پارەو سامان‌و ئیمتیازە ناشەرعییەکانەوە گلێنراونو، بە پارەی حەڕام گەروویان نووسێنراوەو دەمکوت کراون.
چوار:
کاڵبوونەوەو سپات بوونەوەی ئینتیما بۆ گەلو نیشتیمان‌و، خود میحوەرییو نەبینینی خوا‌و خەڵک، لەلایەن زۆربه‌ی حوكمڕانانو لە بەرپرسانەوە.
پێنج:
حوکم‌و دەستەڵات کردنە ئامانج‌و سووربوون لەسەر مانەوە لە حوکمڕانییدا، بەهەرنرخێک بووە، ئەگەر بە تێچووی گوناهباریی لای خوا‌و عەیبداریی دنیا‌و، ئەوپەڕی تووڕەییو بێزاریی خەڵکیش بووەو، هەڵگێڕانەوەی حوکمڕانیی لە خزمەتکردنی خەڵکەوە بۆ خەڵک کردنە خزمەتکارو، بە چاوی کۆیلە بۆ ڕوانینیانو، بە غەنیمەتو دەستکەوت دانانی سامانی وڵات، لە حاڵێکدا کە خوا بۆ هەمووانی دروست کردوە: (هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا...) البقرة -29-.
شه‌ش:
به ده‌ستی خۆوه گرتنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی دهستهڵاتو هێز:
پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاساییش، موخابهڕاتو، ڕێگرتن له بهدامهزراوهكردنیان، تاكو به ئیراده‌ی كه‌سیی‌و حیزبیی بهڕێوهبچنو به‌كار بهێنرێن.
حه‌وت:
بێههستو نهستییو بێهه‌ڵوێستیی خه‌ڵكێكی زۆر‌و، پشتگیرییكردنی به‌شێكیان له‌و واقیعه ناشه‌رعییه.
هه‌شت:
ماكینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ڕاگه‌یاندن بۆ چه‌واشه‌كاریی:
كه له ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانیی‌و، لۆكاڵیی تهلهفزیۆنییو ڕادیۆییو، سۆشیاڵ میدیاییدا به‌رجه‌سته‌یه، كه به‌شێكیان بۆ كڵاو له‌سه‌ری خه‌ڵك نان‌و، به‌شێكیشیان بۆ سه‌رگه‌رمكردنی خه‌ڵك‌و خافڵاندنو خولاندنهوهیانن له بازنه‌ی غهریزهكانو شتی پڕوپووچدا.
نۆ:
به چاوی دوژمن‌و ناحه‌ز ته‌ماشاكردنی هه‌ركه‌سێك كه ڕه‌خنه له حوكمڕانان بگرێ‌و كه‌موكووڕییه‌كان بخاته به‌رچاو، بێخهبهر له‌وه كه دۆست‌و دڵسۆز ئه‌و كه‌سه‌یه دهتگریهنێو، ناحه‌ز ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌تهێنێته پێكهنینو، ده‌ڵێ: دنیا شامی شه‌ریفه! وه‌ك عاده‌تی هه‌موو ئه‌و ده‌هۆڵ كوت‌و ماستاو چییانه‌ی به درێژایی مێژوو، سه‌ری حوكمڕانانی به‌هره‌ی حه‌ڕام لێوهرگرتوویان، به فه‌تاره‌ت داوه!.
ده:
زه‌مینه‌خۆشكردنی جۆراوجۆر بۆ لێدانی ئۆپۆزسیۆن به:
1- بێزراندنی ئۆپۆزسیۆن، به بوار پێدانی خه‌ڵكێك له موعاڕه‌زه‌ی كه‌م سهنگو زمانشڕ، تاكو كۆی موعاڕه‌زه له‌كه‌دار بـبـێو خه‌ڵك گوێی بۆ نه‌گرێ‌و متمانه‌ی پێی نه‌بێ.
2- ده‌سته‌مۆ كردن‌و كهویی كردن‌و بێده‌نگ كردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تیدایه، به به‌كارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر.
4- چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م واقیعه سهختو ناهه‌مواره:
یه‌ك: به نسبه‌ت حوكمڕان‌و به‌رپرسانه‌وه:
1- سه‌رهه‌ڵبڕین به‌ره‌و ئاسمان‌و به چاوی عهقڵو دڵ خوا دیتن‌و، دڵنیا بوون كه دره‌نگ یان زوو ئه‌م ژیانه دنیاییه كۆتایی دێ‌و ده‌چنه‌وه خزمه‌تی!
2- كاركردنی جیددییو خێرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌تدا به‌تایبه‌تیی‌و، قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمدا به‌گشتیی، به‌پۆزش هێنانه‌وه بۆ خه‌ڵك‌و، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ی حكوومه‌ت پێی وایه ئاوی دڵی خه‌ڵك دهدهنو، پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌تی داهاتو خه‌رجیی له‌هه‌موو بواره‌كاندا، بۆ له‌مه‌ودوا.
3- هه‌نگاونانی كرده‌یی له‌ڕووی درووستكردنی ژێرخانی ئابوورییه‌وه، به:
أ- دانانی باجی پێویست له‌سه‌ر میوه‌و خۆراك‌و شتی هاورده‌كراو، كه بازاڕی شتی نێوخۆیان شكاندوه.
ب- ته‌رخانكردنی ئیمكانیه‌تێكی باشی كۆكراوه، لهبهرپرسانو ده‌وڵه‌مه‌ندانی په‌نای به‌رپرسان، كه له‌ناكاو بوونه‌ته ملیارلێرو ملیۆنلێر، وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌وكاره.
4- دڵنیا بوون كه ئه‌م دۆخه "كه ستهمو گه‌نده‌ڵیی تێدا گه‌یوه‌ته لووتكه" مه‌حاڵه بگونجێ به‌رده‌وام بێ.
5- له‌خۆدا هێنانه‌دی ئیراده‌یه‌كی جیددیی، بۆ گۆڕانكاریی‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی.
6- ته‌به‌ننیی كردنی سیستمێكی حوكمڕانیی ڕه‌شید "كه پێشتر باسمان كرد".
7- هاتنه ده‌ر له كهوڵو قاوغی ته‌سكی: كه‌سیی‌و بنهماڵهییو حیزبیی‌و، هاتنه نێو فه‌زای فراوانی خه‌ڵك‌و، دڵا‌و عه‌قڵی خۆ فراوانكردن‌و، دیتنی هه‌موو خه‌ڵك‌و وڵات‌و، وازهێنان له بازرگانیی كردنی ڕاسته‌وخۆو به وه‌كاله‌ت، له په‌نای پۆست‌و پێگه‌كانی حوكمڕانییدا.
8- كاراكردنه‌وه‌ی پهرلهمانو، ده‌سته‌ڵاتی دادوهرییو، داواكاری گشتیی‌و، ده‌زگای چاودێریی دارایی‌و، ده‌سته‌ی دهستپاكییو، سه‌ربه‌خۆ بوونیانو ده‌ستوه‌رنه‌دانه كاروباریان.
9- په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵكردنهوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نێوهندییدا، له‌سه‌ر بناغه‌ی پابه‌ندیی بهدهستوورو ڕێككهوتننامهكانهوهو، دڵنیابوون له‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هیچ جێگره‌وه (ئه‌لته‌رناتیڤ)ێكی نیه، بۆ حكوومه‌تی نێوه‌ندیی، بۆیه پێویسته چیدیكه به‌قسه‌ی خۆش‌و بۆشی ئه‌ملاولا فریو نهخۆینو، كاری جیددیی له‌سه‌ر چاككردن‌و قایم كردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكرێ، ئه‌ویش به‌وه
كه وێڕای مافه سیاسیی‌و ئابوورییه‌كانی ههرێمو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی: (140) ده‌ستوورو، چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان ههرێمو نێوه‌ند، هه‌رێمیش ئهركو پابه‌ندییه‌كانی ببینێ‌و، گله‌یی حه‌ق نههێنێتهسهرخۆی.
كه ئه‌ویش به‌بێ هه‌بوونی ستافێكی دانوستانكاری به‌توانا، ده‌سته‌به‌ر ناكرێ، كه ئه‌م سێ مه‌رجه‌ی تیدابن:
أ- شاره‌زایی ئه‌كادیمیی.
ب- شاره‌زایی ئه‌زموونیی پۆسته تهنفیزییو په‌رله‌مانییه‌كان.
ج- په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه سیاسییه عێڕاقییهكاندا.
دوو: به نسبه‌ت خه‌ڵكه‌وه:
1- ئه‌وانه‌ی له‌م بارودۆخه لار‌و سته‌مكاره‌ی ههرێمو، له په‌نای به‌رپرسێك یان زیاتردا به‌هره‌مه‌ندن، با بزانن: هه‌رچی زیاد له پشك‌و به‌شی شه‌رعییانه‌و ڕه‌وایان پێیان ده‌بڕێ: حه‌ڕامه‌و مافی خه‌ڵكی دیكه‌یه: زه‌وی زیاد، مووچه‌ی زیاد، خهڵاتو به‌راتی حیزبیی، ئیمتیازی ناهه‌ق.
2- پێویسته خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به‌یه‌كدی ڕه‌حمو ویژدانیان ههبێو، به‌رگریی له مافه‌كانی یه‌كدیی بكه‌ن.
3- هه‌میشه بێههستییو بێههڵوێستیـی خه‌ڵكه، درێژه به حوكمڕانانی ستهمكارو لاده‌ر ده‌دات، چونكه زۆر ڕاسته: بێده‌نگیی سته‌م دروست ده‌كات.
4- دڵنیابوون له‌وه كه ستهمكارو هاوكارانیان پێكه‌وه سزا ده‌درێن، وه‌ك خوای زانا‌و شاره‌زا له‌چه‌ندان شوێنی قوڕئان‌دا ڕایگه‌یاندوه، بۆ نموونه:
(قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فِي النَّارِ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَعَنَتْ أُخْتَهَا حَتَّى إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَكِنْ لَا تَعْلَمُونَ) الأعراف -38-.
واته: (خوا) فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ كۆمهڵانێكدا كه پێش ئێوه ڕابردوون له جندو مرۆڤـ، بچنه نێو ئاگر (ی دۆزه‌خ)ه‌وه، ئنجا هه‌ركات كۆمه‌ڵێك ده‌چوونه تێی، نه‌فرینی له‌وی دیكه ده‌كرد، هه‌تا كاتێك هه‌موویان تێیدا خڕكرانهوه، شوێنكهوتووهكان بهپێشین (و سه‌ركرده‌كانیان) گوت: په‌روه‌ردگارمان! ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاكرد، ده‌جا با سزای وان له ئاگر، چه‌ند به‌رانبه‌ر (ی هی ئێمه) بێ، (خوا) فه‌رمووی: بۆ هه‌ركامتان (سزای) چه‌ند به‌رانبه‌ر هه‌یه، به‌ڵام نازانن.
هی به‌رپرسه‌كان له‌جیاتی ستهمو خراپه‌ی خۆیان‌و، له‌جیاتی سه‌رگه‌ردان كردنی شوێنكهوتووانیشیانو، هی شوێنكهوتووهكانیش، له‌جیاتی خراپه‌ی خۆشیان‌و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ش كه به‌رانبه‌ر ئه‌و ستهمكارانهدا بێده‌نگ بوون، یاخود له‌گه‌ڵیشیان بوون‌و پشتیشیان گرتوون!
پرسیارێكی گه‌وره‌و گرنگ:
ئایا ئه‌گه‌ر نه حوكمڕان‌و نه بهرپرسانو، نه خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریش چاویان به خۆیاندا نهگێڕایهوهو، هه‌ر كه‌سه له‌سه‌ر حاڵی خۆی به‌رده‌وام بوو، چی ده‌بێ؟
وه‌ڵام: بێگومان ئه‌وه ده‌قه‌ومێ كه خوای كارزان‌و دادگه‌ر وه‌ك یاسایه‌كی گه‌ردوونیی (سنه كونیه) له ژیانی به‌شه‌ردا ڕایگه‌یاندوه كه: كۆمه‌ڵگا ستهمكارو لاده‌ره‌كان هه‌ره‌س دێنن، وه‌ك خوا "عز وجل" فه‌رموویه‌تی:
أ- (وَتِلْكَ الْقُرَى أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا) الكهف -59-.
واته: ئه‌و ئاوهدانییانهمان فه‌وتاندن، كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌یان سته‌میان كرد‌و، ژوانگهیشمان بۆ له‌به‌ینچوونیان دانابوو.
ب- (وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِينَ) الأنبياء -11-.
واته: گه‌لێك ئاوه‌دانیی ستهكاریشمان له به‌ین بردن‌و، دوای وان خه‌ڵكێكی دیكه‌مان پێگه‌یاند.
5- له كۆتاییدا:
به‌ڕێزان!
لێتان ناشارمه‌وه ئه‌م نووسینه‌م، به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر لهخۆكردنو نابه‌دڵیی نووسیی، چونكه:
یه‌كه‌م:
تاڕادده‌یه‌كی زۆر له چینی حوكمڕان‌و به‌رپرسی پارهدارو چه‌كداری سیكۆلاریستی هه‌رێم نائومێدم، كه هیچ ویستێكی جیددیی گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی‌و پاكسازیی جیددی‌یان تێدا هه‌بێ، چونكه به‌داخه‌وه په‌رده‌ی دهستهڵاتو سامان (السلطة والثروة) بۆته چاوپێچێكی ئه‌ستوورو، زه‌حمه‌ت وایه دنیا‌و واقیع وه‌ك خۆی ببینن.
بێگومانیش زۆر ڕۆچوون به ستهمو خراپه‌دا، ڕێی بادانهوهو سووڕانه‌وه له مرۆڤـ دهگرێو، یاسای خواشه كه تێكدهران كاریان چاك نابێ: (...إِنَّ اللّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ) يونس -81-.
دووه‌م:
به نسبه‌ت خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریشه‌وه به گشتیی به سێ به‌ش ده‌یانبینم:
به‌شی یه‌كه‌م: كه ڕه‌نگه زۆرینه بن، ته‌نیا كاتێك وه‌ده‌نگ دێن، "به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان بۆ نموونه: مووچه" كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌رنا كه‌متر وایه ههستو هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.
به‌شی دووه‌م: چینی حوكمڕان به هۆی پێدانی خهڵاتو بهراتو ئیمتیازی حه‌ڕام، یاخود حه‌ڵاڵ به‌ڵام له به‌رانبه‌ر خزمهتو هه‌ڵوێستێكی حه‌ڕامدا "وه‌ك پشتگیریی ناههقو دهنگپێدانو ته‌زویر" كردوویانن به به‌شێك له خۆیان‌و له په‌ڕاوێزی وان‌دا ده‌ژین.
به‌شی سێیه‌م: كه ڕه‌نگه تاكو ئه‌م تاوه (لحظة)ه كه‌مینه بن، له‌م بارودۆخه ناڕازین‌و له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێستیان هه‌یه، به‌ڵام زۆریان به ئاسانیی چه‌واشه دهكرێنو به‌ملاولادا دهبرێنو، كه‌متر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان نیشانه ده‌پێكێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هانیدام له‌م بارودۆخه‌دا، جارێكی دیكه‌ش وه‌ده‌نگ بێم:
1- ئه‌ركی سه‌رشانم به‌رانبه‌ر به خوا، پاشان خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگا.
2- به‌ڵكو كه‌سانێك له‌م هۆشدارییه به‌هره‌مه‌ند بن‌و قسه‌و هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێ.
3- بهرپرسانو خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریش به‌رچاویان ڕوون بێ، له‌باره‌ی ههڵوێستو بۆچوونمانهوه له‌م دۆخه‌دا.
4- وه‌ك به‌ده‌مه‌وه هاتنی دڵسۆزانێكی زۆر كه داوایان ده‌كرد قسه‌و هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێ.
دوا قسه‌شم ئه‌وه‌یه كه:
بناغه‌ی گۆڕانكاریی له‌واقیعدا خۆگۆڕینه، وه‌ك خوای به‌رزو مه‌زن فه‌رموویه‌تی: (...إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ...) الرعد -11-.
خود (نفس)یش سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ن:
أ- بیر‌و ڕاو تێڕوانینه‌كانی عهقڵو هۆش.
ب- ههستو نهستو خولیایهكانی دڵ‌و ده‌روون.
ج- ڕهوشتو ئاكاره پهنهانو ڕواڵه‌تییه‌كان.
كه‌واته: با بۆ چاكبوونی واقیعی سیاسیی‌و ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییمان، له خۆ پاك‌و چاككردنمانهوه ده‌ست پێ بكه‌ین‌و، بێگومان هه‌ناو و ههوێنو جه‌وهه‌ری خۆ پاك‌و چاككردنیش: ئیمان‌و بۆ خوا صوڵحانو پاكیی‌و چاكیی ناخه، كه به هۆی به‌ندایه‌تیی بۆ خوا‌و پابه‌ندیی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
به هیوای ئه‌وه كه (گرێی ده‌ستان نه‌خه‌ینه ددانان)و، هه‌تا ده‌رفه‌تێك ماوه، هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی بكه‌ین، له به‌رانبه‌ر كۆمهڵگاو ههرێمهكهمانداو، به‌رله‌وه‌ی كار له كار بترازێ، شتێك به شتێك بكه‌ین‌و، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌دا "كه هه‌موو لایه‌ك زۆری پێ هه‌ڵده‌ڵێین" چاوپۆشیی له به‌رژه‌وه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كان "یان هه‌ندێكیان" بكه‌ین‌و، وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گهشو ڕوون بهرینو، نه‌هێڵین به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی لێڵترو تاریكتر بچێ.
هیوادارم سه‌ره‌نجام ئه‌و قسانه‌ی به‌نده، ئه‌و دێڕه شیعره نه‌هێننه‌وه یاد، كه شاعرێك له باره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیه‌وه گوتوویه‌تی:
ولقد نصحتهم بمنعرج اللِّوا فما استبانوا الرُّشْدَ إلاّضحى الغد
یانی: به‌دڵنیایی من له (منعرج اللِّوا) دڵسۆزییم بۆیان نواند، به‌ڵام هه‌تا چێشته‌نگاوی سبه‌ینێ، لهسهرڕاستیی حاڵیی نه‌بوون.
عـه‌لـی باپـیـر
11/7/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق