وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر، تایبه‌ت به "كوردستان24" رایگه‌یاند، له رۆژی (1ی ئاب/ ئۆگستی 2020)ه‌وه له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، گوتیشی: دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان، له ژێر رۆشنایی بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ وڵاتانی جیهان ده‌كرێته‌وه.
پێشتر، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڕێوبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به پێویستیان زانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بخرێته (1ی ئاب/ ئۆگست) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌م رێكاره پێویسته‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌كان بگرنه به‌ر و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی پێدان.
به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، جووڵه‌ی ئابووری و مرۆیی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی بۆ به‌رگرتن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی، بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درابوو، جگه له‌وانه‌ی پێویستن و ئه‌و گه‌شتانه‌ی دیپلۆماتكارانی بیانی ئه‌نجامیانده‌دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق