فراكسیۆنی گۆڕان داوا دەكات سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان فشار بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان. دەشڵێت:" بەرپرسی یەكەم لە پەكخستن و كارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەت پەرلەمانە."
فراكسیۆنی گۆڕان لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە:" بەداخەوە ئاراستەی كاركردنی دەستەی سەرۆكایەتی بە ئاراستەی پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و تێكەڵكردنی پەرلەمانی كوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەكان."
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئێمە لە فراكسیۆنی گۆران دوای ئاراستەكردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی ورد بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەكان كە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتوە بەتایبەت:
١. پرسی دۆخی دارایی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم كە گوزەرانی خەڵك بەدۆخێكی خراپدا تێدەپەرێت.
٢.پرسی خاڵە سنوریەكان ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵكاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە.
٣.چاكسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەكان بە دەرچواندنی یاسای چاكسازی گشتگیرو هەمەلایەنە.
٤.پرسی ناوچە سنوریەكان لەشكركێشی وداگیركاریەكانی توركیاو وتۆپبارانەكانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچە دابڕێندراوەكان.
ئێستا كە كوردستان بە دۆخێكی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە كاركردنە لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاكسازی بنەرەتی كە دەبێت پەرلەمانێكی كارا ئەم رۆڵ و ئەركە ببینێ وشوێنی چارەسەر كێشەكان بێت . بەڵام بەداخەوە ئاراستەی كاركردنی دەستەی سەرۆكایەتی بە ئاراستەی پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و تێكەڵكردنی پەرلەمانی كوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەكان كە پێمان وایە بەرپرسی یەكەم لە پەكخستن و كارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەت پەرلەمانە."
پێویستە تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان تایبەت بە كێشەكانی خەڵكی كوردستان.
فراكسیۆنی گۆران
٢١ تەموزی ٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق