سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، لە هەولێر سەرکەوتوو نەبوون لە دروسکتردنی پەیوەندییەکانیان و كێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە.
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند، بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنە ئاراوە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەی خۆیان بناغەیەکی پتەویان داناوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بەڵام لە هەولێر سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی پەیوەندییەکانیان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق