به‌هۆی ته‌قینی بۆری سه‌ره‌كی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی له سه‌رچنار بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی وتی: به‌هۆی نه‌بوون و بڕینی بودجه‌ی سیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رووداوانه ده‌كرێت و پێویسته حكومه‌ت چی زووه بڕێك پاره بۆ ئاوی سلێمانی ته‌رخان بكات بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه سه‌ره‌كییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی چاككردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت كه زووتر ئه‌و بۆریه سه‌ره‌كییه چاكبكرێته‌وه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێك له گه‌ڕه‌كانی سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی شكاندنی بۆری سه‌ره‌كی ئاو له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئاوی خواردنه‌وه له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی نابێت دابه‌شكردنی ئاو له‌قه‌زاوناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و بازیان و ته‌كێ و گۆپاڵه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه و كوردسات و هه‌واری شار.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق