پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند، به‌م نزیكانه‌ دوو ملیار دینار وه‌ك بەشی یه‌كه‌می پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت بە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای هەولێری ڕاگەیاندووە، "به‌م نزیكانه‌ دوو ملیار دینار وه‌ك بەشی یه‌كه‌م له‌به‌غداوه‌ بڕیاری بۆ ده‌رچووه‌ و خه‌رجده‌كرێت و بەسەر جوتیاراندا دابه‌شیده‌كه‌ین،" دەشڵێت، "بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دابینكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران نه‌هاتووەته‌ پێشەوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "له‌ سایلۆی هه‌ولێر جێگه‌ى ١٤٠ هه‌زار تۆن گه‌نم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرتنى ١١٠ هه‌زار تۆن گه‌نمى به‌ ئێمه‌ داوه".

‌ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ساڵانێكه‌ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان نه‌دراوه و بەپێى ئاماره‌ نا فەڕمییەکان به‌رهه‌مى جوتیارانى هه‌ولێر سه‌رووى ٣٥٠ هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نمه. ‌

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق