ئەحمد مستەفا
-
تازه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌واڵی به‌په‌له‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك ده‌ركه‌وتبوو كه ئێمه خۆمان گه‌یانده شوێنی رووداوه‌كه، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌كه، به زه‌بری هێزیش نه‌یانهێشت رووماڵی رۆژنامه‌وانیی خۆمان بكه‌ین.
كات 10و پێنج ده‌قیقه‌ی شه‌وه، له رۆژی 2ی ته‌مموزی ساڵی 2018، رووداوه‌كه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه له تاسڵوجه (باكوری رۆژئاوای سلێمانی 19 كیلۆمه‌تر له دووری سه‌نته‌ری شاره‌وه).
ئه‌و شه‌وه له ئۆفیسی ته‌له‌فزیۆنی خه‌ندانی سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه بووم به راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی خۆم كه پێشتر ئاماده‌م كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری گه‌یشت، له‌گه‌ڵ رێباز سه‌عیدی كامێرامان‌و ئارام عه‌بدوڵای شۆفێری كه‌ناڵه‌كه به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وتین.
رۆشنایی ئاگره‌كه له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه ده‌بینراو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیش تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو، رووداوه‌كه به ته‌نیا ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی نه‌بوو، بگره به‌هۆی كاته هه‌ستیاره‌كه‌یه‌وه ره‌هه‌ندی گه‌وره‌تریشی وه‌رگرتبوو.
كه‌متر له سێ مانگ مابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مان كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ماوه‌یه زوو زوو هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی به‌ر گوێی خه‌ڵك ده‌كه‌وت، هه‌ر دوو رۆژ له‌وه‌و پێش كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی دیكه له نزیك شارۆچكه‌ی به‌حركه لە پارێزگای هه‌ولێر ته‌قیبووەوە – له‌پێش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌و له‌پاش ئه‌مه‌ش چه‌ند كۆگایه‌كی تر له هه‌ولێر و دهۆك ته‌قینه‌وه -.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تاسڵوجه له ناو بنكه‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌و ناوچه‌یه له زمانی خه‌ڵكی شاره‌وه پێیان ده‌وت “بارووتخانه” چونكه له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كۆگای سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان بووه.
ئه‌و شه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی به‌ره‌و تاسڵوجه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بوو بوو، پۆلیسی هاتوچۆ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی باره‌گای هێزه‌كانی حه‌فتا بازگه‌یه‌كیان دانابوو رێی تێپه‌ڕبوونی شۆفێر‌و سه‌رنشینان نه‌ده‌درا، چونكه ده‌یان گوت مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانتان هه‌یه.
هه‌رچۆنێك بوو به‌پیشاندانی ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان رێیاندا ئێمه له بازگه‌كه بپه‌ڕینه‌وه‌و به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه بڕۆین، هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه شوێنی رووداوه‌كه كه له رێی لایڤ ستریمه‌وه وێنه زیندووه‌كانمان بۆ كه‌ناڵی خه‌ندان ده‌گواسته‌وه.
كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌و به‌ته‌واوی له شوێنی رووداوه‌كه نزیكبووینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی له هێزه ئه‌منییه‌كان‌و ته‌ندروستی‌و به‌رگری شارستانی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت لێدوان بده‌ن، بۆیه له‌و رووماڵه راسته‌وخۆیه‌دا وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانمان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گواسته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌راده‌یه‌ك گه‌وره‌بوو كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و ئێمه‌ش دروست بوو بوو كه له‌وێ رووماڵمان ده‌كرد.
هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵی كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان ده‌دا، به‌ڵام تا ده‌هات هێزی ئاگره‌كه گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌شێك له پووش و پاوانی ناوچه‌كه گڕیان گرت‌و ئاگر به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌كان ده‌چوو، به دیوێكی تریشدا ئاگره‌كه ته‌واو له به‌نزیخانه‌ی (بازیان ئۆیل) نزیك بوبووه‌وه كه ده‌كه‌وێته خوارووی كۆگاكان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه.
بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەو شایەتحاڵان گازندەی ئەوەیان دەکرد چۆن دەبێت کۆگا نزیک شوێنی نیشتەجێبوون بێت، ده‌یان گوت “چۆن دەبێت ئاگر تەشەنە دەکات‌و ناتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێت… هاوەنێک لە کۆگاکە پەڕیوەو ماڵەکانی ئەوبەر کۆگاکە چۆڵیان کردووە… مەترسی لەسەر ژیانمان هەیەو چووینەتە شوێنە ئارامەکان… دەڵێن چوار پێشمەرگە برینداربوون… کۆگاکە چەک‌و تەقەمەنی شەڕی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان تێدا هەڵگرتووە… شۆرتی کارەبا بۆتە هۆکاری ئاگرەکە… داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین فریایی ژیانمان بکەون… ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت ماڵەکانی ئەوبەر هەمووی دەسووتێن”.
له په‌خشی راسته‌وخۆدا بووین كه لەپڕ هێزێک کە جلی پێشمەرگەیان لەبەردابوو زیاتر لە شەشی کەس دەبوون هاتنە نزیک تیمەکەمان‌و بە دەستێک کە لەفافی پزیشکی لەدەستکردبوو دەستی خستە بەر کامێراکەو گوتی” کۆتایی بەلایڤەکەتان بهێنن با دەستگیرتان نەکەین”و بەشێوەیەکی توند خەریک بوو کامێرا‌و مایکمان لێوەربگرن.
مایکم خستە بەردەمیان‌و لێم پرسین بۆچی ڕێگریمان لێدەکەن؟ ئەوان گوتیان “قەدەغەیە نابێت ڕووماڵی ئاگرکەوتنەوەکە بکەن”، ئەو هێزە یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، رووماڵیان پێ وەستاندین‌و منیان ناردە بەردەم بەرپرسێک کە دیاربوو لەپلەدارانی ناو هێزە تایبەتەکانی فەرماندەی هێزەکانی 70 بوو لەناو ئۆتۆمبیلێکی پیک ئاب-ی سەربازیدا بوو ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردین‌و وتی “بگەڕێنەوە لە هەر کوێ هاتوون، فەرمانی دەستگیرکردنتانم پێیەو کۆتایی بە رووماڵ بهێنن تا کامێرا‌و مایکتانم وەرنەگرتووە”.
گەرچی ئەو هێزەی کە هاتن کەرەستەکانیان لێمان وەرگرت‌و داوایانکرد ئەو رووداوانەی ئەرشیف کراون بیان سڕینەوە، بەڵام بەپێی ئەوەی راستەوخۆ بوو سەرجەم وێنه‌كان چووبونە کەناڵ‌و لە هاردی ئێمەدا نەبوو.
هه‌رچه‌ند گفتوگۆم له‌گه‌ڵ كردن بێسوود بوو، به‌رپرسه‌كه گوتی “ئێرە ناوچەیەکی مەترسیدارە، نابێت دەزگای راگەیاندن رووماڵی ئاگرەکە بکەن، چەندین دەزگای دیکەی راگەیاندنمان گەراندۆتەوە”. … ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی خۆمان کە هێشتا رووداوەکە بەردەوامە، ناوچەکەمان گۆڕی.
ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه ئاگرەکە نزیک دەبوویەوە لە کۆنتڕۆڵکردن هێزەکانی بەرگری شارستانی نەیاهێشت ئاگرەکە نزیک بەنزینخانەکە ببێتەوە، بەده‌رفه‌تم زانی جارێكی تر لەکۆڵانەکانی سەر شەقامە سەرەکییەکە چووینەوە نزیک کۆگاکان‌و دەستمان بەرووماڵ کردەوە تا ڕادەیەکی زۆر جێگایەکی پارێزراوتر بوو وێنەمان ناردە پەخش‌و خۆشم بە مۆبایل قسەم لەگەڵ پێشکەشکار (هاوکار عیزەت میکە) دەکرد تا ئاشکرا نەبین کە رووماڵی ئاگرەکە بەردەوامی پێدەدەین.
بەڵام لەپڕ دیسانەوە، هێزێکی بەرگری‌و فریاکەوتی سەر بەلیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کە دوو پۆلیس بوون بە سەیارەیەکی تۆیۆتا لاندکروسەر پیک ئاپ ئەوەی لە زمانی باوی خەڵک پێی دەڵێن (میکزەمینی) هاتنە نزیکمان‌و پەخشەکەیان پێ بڕین، وەک بڵێی ئاگایان له جموجۆڵی ئێمه بێت بۆیه به‌وریایی زیاتره‌وه لە گواستنەوەی زانیارییەکان چووینەوە ناو سەنتەری تاسڵوجە.
شوێنی رووماڵمان له بەشی رۆژهەڵاتی کۆگاکە گواسته‌وه بۆ رۆژئاوا‌و چووینە سەر رێگەی بازیان لە رووی جوگرافیشەوە هاوکار بوو بۆ کارەکەی ئێمە بەهۆی بەرزی ناوچەکەو روانینی بەسەر کۆگاکاندا، هەرچەندە توانیمان لەو رێگەیەشەوە کۆمەڵیک وێنەی نوێ بگوازینەوە، بەڵام بەردەوامی هاتوچۆی هێزە ئەمنییەکان رێگر بوو لەوەی بەئاسانی کاری خۆمان بکەین، هەربۆیە تا نزیکبوونەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە تەلەفۆن زانیارییەکانم دەگواستەوە.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ رووماڵێكی ئاشكرا و به‌رچاو بێسوود بوو، چونكه له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه ده‌ربكه‌وتینایه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان ده‌كرد.
تا كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌و له شوێنی رووداوه‌كه ماینه‌وه، به‌ڵام دواجار له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆمان شوێنه‌كه‌مان جێهێشت‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویست بوو نه‌مانتوانی وێنه گه‌وره‌كه بگوازینه‌وه.
ئه‌م پێشێلكارییه له راپۆرته‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ك رێگری له رووماڵ تۆماركرا، به‌ڵام له راستیدا بۆ ئێمه له رێگرییه‌ك زیاتر بوو، چونكه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌وێ ژیانمان خستبووه مه‌ترسییه‌وه‌و هاوكاربووین له ته‌واوكردنی وێنه‌كه.
له راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه “له 3ی ته‌مموزی 2018 له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگای چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حه‌فتا، له ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خه‌ندان، ئێن ئاڕتی، كه‌ی ئێن ئێن، په‌یام، كوردستان 24، سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، رادیۆی نه‌وا، رووداو، سایتی خه‌ڵك، سایتی شارپرێس، كه‌ناڵی شه‌رقییه، كه‌ناڵی عێراقیه، كه‌ناڵی سپێده، سایتی وێستگه نیوزو ئاژانسی ئه‌نادۆڵ” ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییەکانیاندا ده‌گیرێت‌و به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی داخه‌كه بۆ من ئه‌وه بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیانمان له مه‌ترسیدا بوو، كه‌چی هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌م له هه‌واڵی ژیان‌و سه‌لامه‌تی ئێمه‌یان نه‌پرسی
تێبینی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 و بە هۆی گرژی سیاسی، ئه‌رشیفی دەزگای خەندان به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێکدا دابه‌شكرا و په‌رت بوو، لە كاتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه هه‌وڵم دا به‌شی زۆری ڤیدیۆكانم ده‌ست بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ هیچ ئه‌نجامێكم ده‌ست نه‌كه‌وت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق