عێراق و تورکیا رێککەوتنێکی نێوانیان هەڵدەوەشێننەوە

ليست هناك تعليقات


هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا رێککەوتنێکی نێوانیان هەڵدەوەشێننەوە، کە پەیوەندیی بە گەشتیارانی وڵاتەکانیانەوە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، بڕیاریان داوە کارکردن بە رێککەوتنی کونسوڵی لەگەڵ تورکیا بۆ ئاسانکاریکردنی پێدانی ڤیزا، رابگرن.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای راگرتنی کارکردن بەو رێککەوتنە دێت لەلایەن تورکیاوە و لەسەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوە، دراوە.

عێراق و تورکیا لە ساڵی 2009، رێککەوتنێکیان بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی یەکتر لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، واژۆ کرد، کە بەهۆیەوە گەشتیاران پێویستیان بەوە نەبوو سەردانی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، دەقی بڕیارەکەیان بە باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا و باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، گەیاندووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif