ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت تاکە رێگای بۆ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی هەرێمی کوردستان تێدایە ئەوەیە حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد تەسلیمکردنی داهات و نەوتی هەرێم بەشێوەی داهات لەلایەن هەرێمی کوردستان بدرێت بە بەغدا نەگونجاوە.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاکە رێگای بۆ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی هەرێمی کوردستان تێدایە ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی بەغدا ئەگەر بێت و چەند مەرجێکی قورسی هەبێت بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان ئەوا حکومەتی هەرێم ناتوانێت جێبەجی بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەسلیمکردنی داهات و نەوتی هەرێم بەشێوەی داهات لەلایەن هەرێمی کوردستان بدرێت بە بەغدا نەگونجاوە، چونکە حکومەتی عیراق قسەکەی لەسەر ئەوەیە هەرێم نەوتتی رادەست نەکردووە".
حەسەن ئاڵی وتی "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیابێت لەوەی بەغدا سەرجەم بوودجە و داهاتی هەرێم دابین دەکات، ئەوا لەوانەیە حکومەتی هەرێم لەوە دەچێت بەو مەرجە رازی بێت کە سەرجەم داهاتەکەی رادەستی بەغدا بکات، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بیت حکومەتی هەرێم بەو مەرجانەی بەغدا رازی نابێت".
و/مەودامیدیا- سازگار ئەحمەد
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق