ئێران: ساڵانە سعودیە سێ ئەوەندەی ئێمە چەك لە ئەمریکا دەکڕێت

ليست هناك تعليقات

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، دوێنێ دووشەممە، ڕایگەیاند ساڵانە سعودیە سێ ئەوەندەی بودجەی بەرگریمان چەک و تەقەمەنی لە ئەمریکا دەکڕێت، کەمکردنەوەی پابەندییەکانی وڵاتەکەی بە ڕێککەونتی ناووکیش بەوە وەسفکرد لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدایە. 


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، محەممەد جەواد زەریف لە کۆەبوونەوەیەکی پەیمانگای توێژینەوەی سیاسەتی نێودەوڵەتیی ئیسپانی (ISPI) لەبارەی چەککڕینی وڵاتەکەی و بەراوردکردنی بە وڵاتانی دیکەی کەنداو، ئاماژەی بەوە کرد، "بودجەی بەرگریی ئێران ساڵانە 16 ملیار دۆلارە، کەچی ئەمریکا لە ساڵێکدا سێ ئەوەندەی ئەو بودجەیەی ئێمە چەک بە سعودیە دەفرۆشێت".

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستبووەسەر فشارە دیپلۆماسییەکانی ئێران بە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنە ناووکییەکە و وتی، "ئەوەی ئێمە کردوومانە دژی ڕیککەوتنەکە نییە، بەڵکو لە چوارچێوەیدایە، ئەگەر لایەنە ئەورووپییەکان ئەوە جێبەجێبکەن کە لەسەری ڕێککەوتبوون، ئەوا دەتوانن ڕێککەوتنەکە ڕزگاربکەن".

هەمان ڕۆژ، لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەش، بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، زەریف وتی، "شکۆ و خۆڕاگریی ولاتەکەی ئەمریکا و قەوارەی سەهیۆنی (ئیسرائیلی) نیگەران کردووە، پێشتر هیچ وڵاتێکی وەک ئێران نەبووە کە لەلایەن هەندێک هێزەوە فشاری بخرێتەسەر، وەک ئەمریکا و قەوارەی سەهیۆنی".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif