مامۆستا تاهیر بامۆكی ئەمەی بۆ شێخ لاهور نوسی !

ليست هناك تعليقات

كۆمێنتێكی مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی بۆ شێخ لاهور تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكیەتی نیشتیمانی، كە تیایدا بە زمانێكی نەرم ڕوودەكاتە هاوسەرۆك و دەنوسێت:  پارە باشە لە دەستدا بێت، لەگیرفانیشدا هەر قەیناکا بەڵام کەچووە دڵ ئیتر حەیا دەبات، مرۆڤ کەڕ و کوێردەکات، دین و ئیمان بەرباد دەکات، هەوڵ بدە دڵی خەڵک بەدەست بهێنی نەک دەم وزمانیان

دەقی كۆمێنتەكەی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی ، كەسایەتی ئاینی دیاری هەڵەبجە و شارەزوور

سڵاو جە نابی شێخ لاهور، ئومێدەوارم بتوانی لەم هەرێمە پڕ لە مەینەت و نەهامەتی یەدا جێگە دەستت دیاری بکەیت و بەرپرسیارێتی بە ئەمانەتەوە ‌جێ بەجێ بکەیت و خزمەت بە گەلی کورد و خاکی کوردستان بکەیت و خوا لە خۆت ڕازی بکەیت ‌،داواکاریشم پەلە نەکەیت ‌مەرج نی یە هەموو شتەکان تەواو بکەیت، بەڵام هەوڵ بدە کاری نە وعی ئەنجام بدەیت، هەرگیز لە بیری ئەوەدا نەبیت ڕۆژێک تۆ ببیتەهەڵگیرسێنەری شەڕی ناو کورد ،لە دوو شتیش خوت بپارێزی ڕێز و شکۆی هەردوو نیات دەست دەکەوێت یەکەم (مێینە) ژن زۆربەی بەرپرس و گەورەکان ژن لەخشتەی بردون ولەناوی بردون ،ئەم قسە زەمی ژن نی یە، بەڵام کەوتنە ناو فێڵ و نازی ژنی سۆزانی مەبەستمە, ئەگینا من کوڕی ژنێکم, مێردی ژنێکم, برای دوو خوشکم, باوکی کچێکم ناکرێ من خراپ سەیری ژن بکەم, بەڵام خۆپاراستن لە فیتنەی ژنان فەرزە. دووەم شت کە خۆتی لێ بپارێزی..پارە و ماڵ و سامانە: کوڕ و باوکی لەیەکتر کرد، ژن و مێردی هەڵتە کاند، برا و برای کردەخوێنە خۆرەی یەکتر، پارە باشە لە دەستدا بێت، لەگیرفانیشدا هەر قەیناکا بەڵام کەچووە دڵ ئیتر حەیا دەبات، مرۆڤ کەڕ و کوێردەکات، دین و ئیمان بەرباد دەکات، هەوڵ بدە دڵی خەڵک بەدەست بهێنی نەک دەم وزمانیان....ئەمە ڕێنمایی وئامۆژگاری مامۆستایەکی مزگەوتی ئەم کوردستانەیە بۆ گەنجێک کە بووە بە بەرپرسی دووەم حیزب وهێزی ئەم کوردستانە لە زەمانێکدا کورد دۆستی کەمە ودوژمنی زۆر و بێ ڕەحم و فێڵباز، بەینی خۆم و خوا یەک زەڕە ئیشم پێت نی یە بەڵام حەز ئەکەم مەرد وسەرکەوتوو بیت، کۆتا قسەم لە ژیانتا ڕاوێژ بکە بە کەسانێک لە دەرەوەی بازنەی تەسکی حیزبایەتی و خزمایەتی کە مترین پەشیمانی ڕووت تێ دەکات... هیوا دارم قبوڵی بکەیت
( ولانرید منکم جزاء ولا شكورا........
كوردێکی هەڵەبجەیی
/۲۲/۷/۲۰۲۰------
۱/ذوالحجه/۱٤٤۱



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif