كازمی لەبەردەم كوژرانی دوو خۆپیشاندەردا

ليست هناك تعليقات

کاتێک خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ھەوڵی فراوانکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن، ھێزە ئەمنییەکان بە فیشەک و گازی فرمێسک رێژ رێگرییان لێدەکەن و لە ئەنجامدا دوو خۆپیشاندەر دەکوژرێن و نزیکەی 20ـی دیکەش برایندار دەبن. 

مەھدیی پەیکەرساز کە تەمەنی 50 ساڵ بوو و یەکێک بوو لە چالاکڤانەکان، دوای خۆی سێ منداڵی جێھێشتووە. ھاوڕێکانی تووڕەن و لە جێبەجێکردنی داواکانیان بێھیوان و ھەڕەشەی فراوانکردنی خۆپیشاندانەکان دەکەنەوە. 

ئەبوحەیدەر، ھاوڕێی مەھدیی پەیکەرسازە و دەڵێت، "خودا مافمان بۆ وەردەگرێتەوە، بۆ ھەموو دڵۆپە خوێنێک کە لەم تەحریرە بە ناڕەوا رژاوە. خەڵک و کەسی جۆراو جۆر تۆمەتباردەکەن، بەعسییەکان تۆمەتبار دەکەن، کەس و رەنگی جیاواز تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ئەمانە نایخوات. پشتیوان بە خوا سەرکەوتن نزیکەو رۆشتنیان نزیکە". 

خراپیی دۆخی کارەبا کە ئێستا رۆژانە پێدانی بۆ شەش کاژێر کەم بووەتەوە، ئەمجارە لەپشت دووبارە فراوانبوونەوەی خۆپیشاندانەکان بوو کە زۆربەی گەڕەکە جیاوازەکانی بەغدای گرتووەتەوە. خۆپیشاندەران تەنیا بە رۆشتنی تەواوی حیزب و سەرکردەکانی ئێستای عێراق دڵیان ئاو دەخواتەوە، چونکە دەڵێن متمانەیان نەماوە و نە ھیچیان پێدەکرێت و نە دەشیانەوێت بیکەن.

عەباس رەحیم، بریندارێکی خۆپیشاندانەکانە و دەڵێت، "ئێمە دەمانەوێت بڵێین ئیتر ھیچ ئاشتییەک نەما و تەواو. خۆپیشاندانی ئاشتییانە کۆتایی ھات، چونکە ئێمە دەزانین ئیدی ئەو میلیشیا و حیزبانە ناگۆڕدرێن". 

مریەم محەممەد، خۆپیشاندەرە و دەڵێت، "تاوەکو کەی ئاوا بێت؟ کەی ھەستتان دەجووڵێت؟ ئێمە تێنگایەن! باشە کەی ھەستمان پێدەکەن؟ تەواو ئیتر گۆڕینی حکومەتیش چارەسەر نییە. ھەزاران حکومەتیش بگۆڕێت ئیدی چارەسەر نییە". 

ھێشتا گڕ و دووکەڵی سووتانی خێوەتگەی خۆپیشاندەران دانەمرکاوەتەوە، زیاتر لە 40 خێوەت بەھۆی رووبەرووبونەوەی ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە لەنێو جەرگەی بەغدا سووتێنران، بەڵام ھێشتا مانگرتووان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ئامادە نین چۆڵی بکەن و ئەمجارەش شکستیان بە ھەوڵی ھێزە ئەمنییەکان ھێنا بۆ بەجێھشتنی ئەو شوێنەی لە 25ی 10ی 2019وە مانگرتن و خۆپیشاندانی بەردەوامی لێدەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif