دوو پەرلەمانتاری كورد، نامەیەك ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكەن

ليست هناك تعليقات


دوو پەرلەمانتاری عێراق، نامەیەك ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن كە تیایدا هاتوە: ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا، هەنگاوێکی نیشتیمانی ئازایانەیە، ئەگەر هەنگاوی کرداری بنێیت ئێمە پشتیوانیت دەکەین و دڵنیام گەڵی کوردستان و تەواوی عێراق یش پشتیوانت دەبن.

سەركەوت شەمسەدین و دكتۆر غالب محمد، دوو پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی عێراقن و پێكەوە نامەیەكیان ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە كە ئەمە دەقی نامەكەیە

خەڵکی شیلادزێ بە تەنیا جێناهێڵین

بەرێز دەوڵەتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
بابەت: دەستوەردانەکانی تورکیا و بەکارهێنانی چەکداری بیانی بۆسەرکوتکردنی خەڵکی شیلادزێ

سەرەتا دەمانەوێ سوپاست بکەین بۆ بەدەمەوە هاتنی داواکاری پێشومان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و هەوڵی بردنی کەیسەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش. ئەوە هەنگاوێکی نیشتیمانی ئازایانەیە، ئەگەر هەنگاوی کرداری بنێیت ئێمە پشتیوانیت دەکەین و دڵنیام گەڵی کوردستان و تەواوی عێراق یش پشتیوانت دەبن.
بابەتێی تر کە دەمانەوێت سەرنجتی بۆبراکێشین هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ئازیزی ناحیەی شیلادزێ ی سەر بە پارێزگای دهۆک ە، کە زیاتر لە ۲٠ ساڵە بەدەست بۆمبارانی سوپای تورکیاوە دەناڵێنن و بەدەیان قوربانیان داوە.
ئێمە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر چاکوان و دانیشتوی ناحیەی شیلادزێوە ئاگادارکراوینەتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەرکوترسنی ئەم شارە هێزی چەکدار رۆژ ، کە هاوڵاتی سوریا ن، لە شارەکەیان بڵاوەی پێکراوە و شارەکە کراوەتە سەربازگە.
ئێمە داوالە بەرێزتان دەکەین کە لێکۆڵینەوەی جدی لەم بابەتە بکەن و خەڵکی شیلادزێ بپارێزن.
هەروەها هیوادارین چاودێرییەکی وردتری هێزەکانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی کوردستان بکەن کە لەلایەن پارتی و یەکێتی یەوە دەستوەردان لە کاروباریان دەکرێت و بۆ مەرامی جیاواز بەاردەهێنرێن.

لەگەڵ رێزی،

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی

عربی

االسيد رئيس الوزراء العراقي المحترم
م/ التدخل التركي و استخدام مسلحين اجانب للتعدي على اهالي منطقة شيلادزى

في البدء نود ان نشكرك على استجابتك لطلبنا السابق حول ادانة التدخل التركي الى الاراضي العراقية و تقديم الملف الى مجلس الامن ، و هذا يعد عمل شجاع و وطني ، و اذا كان لك خطوات فعلية فسنكون نحن سنداً لك و بالتأكيد جميع مواطني كوردستان و الشعب العراقي عامةً سيكونون معك ، و هنالك موضوع اخر نود ان نلفت انتباهك اليه و هو محاولات الحزب الديمقراطي الكوردستاني لأسكات مواطني منطقة شيلادزي و التي تعاني من القصف التركي الذي تسبب بسقوط عشرات الشهداء منذ ٢٠ عاماً ،حيث قام  الحزب بنشر قوات روژ المسلحة و هم سوريي الجنسية ، و المدينة الان باتت اقرب الى المعسكر ، نحن الان نطلب من حضراتكم مراقبة الوضع عن قرب و ان يكون لكم مراقبة دائمة لقوات حرس الحدود و الذي يتم التلاعب بهم حسبما يريد الحزبين ال(بارتي - يكيتي ) وبما يتلائم مع مصالحهم الخاصة

مع وافر التقدير والاحترام
سەرکەوت شمس الدين
غالب محمد علي


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif