ئێران ڕەدیكردەوە برینداری سەخت و كوژراو لە دەروێشەكاندا هەبێ

ليست هناك تعليقات



جێگری پارێزگاری سنە رەتیدەكاتەوە كە هیچ كەسێك لە روداوی هاتنی دەروێشەكاندا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان كوژرا بێت و دەشڵێت: تەنیا دو كەس بەسوكی بریندار بون.

حسێن خۆش ئیقباڵ، جێگری پارێزگاری سنە بە ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێرانی راگەیاند: بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، ناتوانرێت دەروێش و موریدانی تەریقەتی قادری بچنە عێراق و هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستانیش رێگە بەوە نادەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو دەروێشانەی ئێوارەی دوێنێ لەڕێی دەروازەی باشماخەوە هاتونەتە هەرێم، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستانەوە رێگرییان لێكراوە، بەزۆری قەرەباڵغی هەوڵی بەزاندنی سنوریان داوەو هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستانیش ناچار بون بۆ رێگری لێكردنیان بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، تەقە بە ئاسماندا بكەن بەڵام لەو روداوەدا هیچ كەسێك نەكوژراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: ژمارەیەك لە دەروێشەكان توانیویانە بچنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان و بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ژمارەی دەروێشەكان دو كەس بە سوكی بریندار بون كە یەكێكیان لە نەخۆشخانەیەكی پێنجوێن و ئەویدیكەیان لە نەخۆشخانەیەكی مەریوان چارەسەردەكرێن و تەندروستیان باشە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەگەری زۆرە ئەو دەروێشانەی دوێنێ هاتونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەكەوە بگەڕێنرێنەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif