ئێران سنوورە ئاوییەكانی مووشەكڕێژ دەكات

ليست هناك تعليقات

عەلی رەزا تەنگەسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی ژمارەیەك بنكەی مووشەكی ژێرزەوی لە ناوچە كەناراویەكانی كەنداو و كەنداوی عومان دامەزراندوو، كە تایبەت بە هەڵدانی مووشەكی زەوی - دەریایی.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا ئێرانییەكان دووپاتیشی كردەوە، سوپای پاسداران چەكیان بۆ هەموو ئەو ناوچە كەناراوییانە گواستووەتەوە، كە دەكەونە سەر ئاوەكانی كەنداو و دەریای عومان لە باشووری ئێران.

ئاماژەی بەوەشدا، "سوپای پاسداران چەندین شاری كەناراوی بەدەستەوەیە بۆ هەڵدانی مووشەك و مووشەكەكانیان چەندین تایبەتمەندی جیاوازی بەرگرییان هەیە، كە لە كاتی گونجاودا بەكاریان دەهێنیت".

گوتیشی: ئەمەریكا باش دەزانێت كە سوپای پاسدارانی ئێران بنكەی مووشەكی لە ژێرزەوی هەیە، بەڵام هیچ لەبارەی وردەكاری ئەو بنكانەوە نازانێت.

جەختیشی كردەوە، "ئێمە لە هەموو شوێنێكی كەنداو و دەریای عومان بوونمان هەیە، بەڵام لە هیچ شوێنێك دركمان پێ ناكرێت" و گوتی: "ئێستا هێزە چەكدارەكانی ئێران لەرووی هەواڵگرییەوە كۆنترۆڵی تەواوی ئاوەكانی كەنداویان كردووە و چاودێری هەموو ئەو كەشتیانەش دەكەن، كە دێنە ناو ئەو ئاوانە، هەر لە ساتی پەڕینەوەیان لە گەرووی هورمز تا دەرچوونیان".






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif