کۆرۆنا پێشبینییەکانی سعودیەی بۆ حەج هەڵوەشاندەوە

ليست هناك تعليقات


لە دەیەکانی رابردوودا، حکومەتی سعودیە سەرکەوتوو بووە لە سوودوەرگرتن لە وەرزی حەج بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاریی ئایینی و ساڵانە لە رێگەی فراوانکردنی حەرەمی مەککەوە، پێشوازیی لە ژمارەیەکی زیاتری حاجیان دەکرد کە لە سەرانسەری جیهانەوە روویان لەو وڵاتە دەکرد.

بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتە ناچاربوو تەنیا رێگە بە هاووڵاتییانی خۆی بدات ئەرکی حەج بەجێبگەیێنن؛ ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ملیاران دۆلار لەدەستبدات، کە ساڵانە لە کەرتی گەشتیارییەوە دەستیدەکەوت.

نەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیانی بیانی زیانی گەورە بە هۆتێل و موتێلەکانی نزیک لە حەرەمی مەککە و مزگەوتی نەبەوی لە مەدینەی منەوەرە دەگەیێنێت و ناچاریان دەکات بە هەزاران کارمەند و کارگوزار لە کارەکانیان دووربخەنەوە.

جگە لەوەش، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی وشکانیی سەر سنوور و نێوخۆییش، داهاتی زۆر لەدەستدەدەن، چونکە ساڵانە بەشی هەرە زۆری داهاتیان لە حەج و عومرەوە دەستدەکەوێت.

بەشداریی کەرتی حەج و عومرە لە ئابووریی سعودیە لە ساڵانی رابردوودا بەم جۆرە بووە: 
• سعودیە 60% تاوەکو 70%ی داهاتی کەرتی گەشتیاریی لە حەج و عومرەوە دەستدەکەوێت.
• ساڵانە نزیکەی حەوت ملیار دۆلاری لە وەرزی حەجدا دەستکەوتووە.
• کەرتی گەشتیاری 882 هەزار و 900 هەلی کاری بۆ هاووڵاتییانی سعودیە رەخساندبوو.
• 7.7%ی کۆی گشتیی کرێکار و کارمەندانی سعودیە لە کەرتی گەشتیاریدا کاریان دەکرد.
• سعودیە ساڵانە دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری لە گەشتی ئاسمانیی حاجییانەوە دەستدەکەوێت.

ژمارەی حاجیان لە ساڵانی رابردوودا:
لە ساڵی 2015دا: 1.952.817
لە ساڵی 2016دا: 1.862.909
لە ساڵی 2017دا: 2.352.122 
لە ساڵی 2018دا: 2.371.675
لە ساڵی 2019دا: 2.489.406

هەروەها لە ساڵی 2020دا حکومەتی سعودیە چاوەڕێی دەکرد 2.700.000 حاجی سەردانی مەککە بکەن، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانەکان گۆڕان و تەنیا رێگەی بە حاجییانی نێوخۆیی دا ئەرکی حەج بەجێبگەیێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif