مستەفا كازمی باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

ليست هناك تعليقات


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەمنزیكانە وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت رادەگەیەنن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوێنێ چوارشەممە لەمیانی سەرۆكایەتی كوبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچو، رایگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامانجمانە، بەمنزیكانە وادەی بەڕێوەچونی رادەگەیەنین.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی: پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاربن ب تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دانانی چەند بناغەیەكی كرداریی بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانە لە رێگەی كۆمسیۆنێكی هەڵبژاردنەوە كە توانای بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەی هەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif