د.ئەیوب سابر گەڵاڵی
ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین قه‌یران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیایدا كه‌ڵه‌كه بووه، ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكاری و كرانه‌وه‌یه به رووی جیهانداو جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی سیسته‌می كوالیتی و رووبه‌ڕوبوونه‌وی دۆخه له‌ناكاوه جۆراو جۆره‌كان، ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ئه‌مڕۆ به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵكو خۆی له‌خۆیدا بابه‌تێكی ئاڵۆز‌و تێكه‌ڵاوه، چونكه قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆمان به‌جۆرێكن كه زۆربه‌یان نادیارن.
ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌توانرێ ئاست و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی زیانه نه‌رێنییه‌كانی په‌تاو درمی كۆرۆنا یاخود Covid -19 له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دیاری بكرێت تاوه‌كو كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌كرێت و ئاماری ته‌واوی قوربانیانیش نه‌زانرێت، هاوكات هه‌رچه‌نده كۆنترۆلكردنه‌كه دوا بكه‌وێت -هه‌روه‌ك ئێستا به‌هۆی شه‌پۆڵی دووه‌می ئه‌م په‌تایه وا ده‌خوازێت- ئه‌وا بێگومان لێكه‌وت و زیانه‌كانی زیاتر كوشنده‌ترو مه‌ترسیدارتر ده‌بن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر وڵاته پیشه‌سازییه‌كان كه فاكته‌رو بنه‌مای سه‌ره‌كی ئابووری جیهانن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاو ئاهه‌نگی و رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئابووریناسان هه‌یه كه كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێجگار نێگه‌تیڤ ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری جیهانه‌وه.
ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه كۆی داهاتی گشتی ناوه‌خۆ ی جیهانی GDP (اجمال الناتج المحلی) له ساڵی 2020 به‌رێژه‌ی 2,4 تاوه‌كو 3% كه‌م ببێته‌وه، به‌مه‌ش كۆی داهاتی گشتی ناوه‌خۆی جیهانی بۆ ساڵی 2019 كه به 86 ترلیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه ئه‌وا نزیكه‌ی 3.5 ترلیۆن دۆلار له داهاتی ئابووری جیهانی به‌ره‌وه رێڕه‌وێكی وون بوونی نادیار یاخود كه‌م بوونه‌وه ده‌چێت.
له‌هه‌مان كاتدا بازاری پشكی جیهانی (سوق الاسهم) دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه ته‌نانه‌ت بازاری داوجۆنزی به‌ناوبانگی جیهان ئاستی دابه‌زینه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 3000 خاڵ كه ئه‌مه‌ش تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی دابه‌زینی تۆماری پێشوو كه 2300 خاڵ بووه.
رێكخراوی هاوكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدان OECD Organization for Economic Co-operation and Development ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه ئابووری جیهان له قه‌یرانی ئابووری ساڵی 2008ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا مه‌زنترین پاشه‌كشه‌ى له گه‌شه‌پێدان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ ئه‌ویش به‌هۆی راوه‌ستانی كارگه پیشه‌سازییه جیهانییه‌كان و كه‌ره‌نتین بون له ماڵه‌وه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی كریاڕ بۆ كاڵاكانیان.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان زۆر له بانكه‌كان رێژه‌ی سو (فائض) یان هێناوه‌ته خواره‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش واده‌كات كه تێچووی قه‌رز وه‌رگرتن كه‌متر بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئاستی خه‌رج كردنی زیاتر بێت كه ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ی كه له ئارادایه.
سه‌باره‌ت به بازاری نه‌وتی جیهانیش به‌هۆی ئه‌و كێبڕكێیه به‌رده‌وامه‌ی نێوان شانشینی سعوودیه و رووسیا و پاشه‌كشێی داخوازی سه‌ر نه‌وت و له‌به‌رامبه‌ر یشدا ئاستی ده‌رهێنانی نه‌وتی سعودیه كه گه‌یشته نزیكه‌ی 7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی وای كرد كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌ره‌و داڕمانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ببنه‌وه و هاوكات وڵاتانی ئۆپیكیش به‌روه قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت ببنه‌وه.
كه‌رتی گه‌شت و گوزار كه رێژه‌ی له % 10 ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان پێدێنێت گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وه‌توه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 600 ملیار دۆلار ئه‌ویش به‌هۆی نه‌مانی گه‌شتكردن و داخستنی فرۆكه خانه‌كان ،ئه‌مه‌و واپێشبینی ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوات و له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته یه‌ك ترلیۆن دۆلار ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ڤایرۆسه وكه‌ره‌نتینیه‌ی هاوڵاتیان به‌رده‌وام بێت.
شوێنه گه‌شت و گوزارییه‌كان و مۆزه‌خانه‌و كڵاپ و رێستورانته‌كانیش به‌هه‌مان شێوه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه، ته‌نانه‌ت كه‌رتی هونه‌رو سینه‌ماش به‌ده‌ر نه‌بوونه له‌م قه‌یرانه‌و زیانی خۆیان به‌ركه‌وتوه ، ئه‌وته زیانی فیلمه سینه‌مایییه‌كانی هۆلیود خۆی زیاتر له 5 ملیار دۆلار ده‌دات.
زۆربه‌ی وڵاتان هاوكاری ماددیان بۆ هاوڵاتیان خستۆته روو ، ئه‌مریكا 2 ترلیۆن دۆلار ، ئه‌ڵمانیا750 ملیار یۆرۆ، ئیسپانیا 200 ملیار یۆرۆ ، به‌ریتانیا 400 ملیار یۆرۆ، له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش، تونس 850 ملیۆن دۆلار ، مه‌غریب 1,1 ملیار دۆلار، كوێت 1,6 ملیار دۆلار، قه‌ته‌ر 20 ملیار دۆلار، ئیمارات 27 ملیار دۆلار، به شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه‌ی 8 ترلیۆن دولار خستراوه‌ته روو له جیهاندا .
بانكی نێو ده‌وڵه‌تیش World Bank له‌چوار چێوه‌ی پرۆگرامێكی ئابووری فراواندا له‌ماوه‌ی 15 مانگی داهاتوودا ده‌ستیكردوه به گه‌یاندنی هاوكاری بۆ وڵاتان به بڕی نزیكه‌ی 160 ملیار دۆلار،ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاو ، ئه‌مریكای لاتینی و رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیاو باشوری ئاسیا ده‌گرێته‌وه .
ئه‌م دوو وڵاته زلهێزه‌ی كه كۆنترۆلی ئابووری جیهان ده‌كه‌ن چین و ئه‌مریكان، كاتێك باس له ئابووری ئه‌م دوو وڵاته ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له ئابووری جیهان ده‌كه‌ین چونكه ئابووری هه‌ردووكیان یه‌كسانه به نیوه‌ی ئابووری هه‌موو جیهان.
چین دووه‌م ئابووری وڵاتانی جیهانه له دوای ئه‌مریكا، كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گاته 13 ترلیۆن یوان كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1.8 ترلیون دۆلار، ئابووریه‌كه‌ی كاریگه‌ری به رێژه‌ی 1/3 ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو جیهانه.
چین به‌توانایه‌كی له‌راده به‌ده‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل قه‌یرانه‌كه كرد، پاڵپشتی ماددی سه‌نته‌رو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی كرد بۆدۆزینه‌وی چاره‌سه‌ر و ده‌رچون له قه‌یرانه‌كه،وڵاتێك له‌ماوه‌ی ته‌نها 10 رۆژ توانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 2000 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروست بكات، سه‌رۆكی چین له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یڕانه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه راسته ته‌ندروستی هاوڵاتیانمان گرنگه به‌ڵام نابێت ئه‌و ڤایرۆسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووریمان بكات و داهاتومان له‌ناو ببات،به‌ڵكو ده‌بێت هاوته‌ریب هه‌نگاو بنێین له‌گه‌ڵیدا ، ئه‌وه بوو 26 ترلیۆن یوان كه ده‌كاته نزیكه‌ی 3.6 ترلیۆن دۆلاری خسته بازاره‌وه كه ده‌كاته دوو هێنده به به‌راورد له گه‌ڵ داهاتی نه‌ته‌وییه‌كه‌ی، هاوكات 2 ملیار دۆلاری دیكه‌ی پێشكه‌ش به كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌ڵێن ئه‌مریكا روبه‌رووی چین ده‌بێته ئێجگار دوره له لۆژیك و راستی، چونكه ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له گه‌ل ئابوووری چین هه‌یه، زیاتر له 200 كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌رهه‌میان له وڵاتی چینه، له نموونه‌ی كۆمپانیاكانی Apple – Sony، به‌رهه‌مه‌كانی General Motors زیاتر له چین ده‌فرۆشرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئه‌مریكا ره‌واجی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئێستا وا داوا له سه‌رۆكی چین ده‌كات كه هاوكاری بكات بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له 60% كڕین و فرۆشتنی بازاری جیهانی به دراوی دۆلاری ئه‌مریكییه ،بۆیه كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه له سه‌ر ئه‌مریكا و هاوكات كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌وروپاش زیاترده‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كه ئابووری جیهان نزیكه‌ی 5,8 تا 8,8 ترلیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وێت و ماوه‌ی ساڵێك تا دوو ساڵی پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بوژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كوردستانیش به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووریه‌كه‌شی پشت به‌ستوه به داهاتی نه‌وته‌وه، ئه‌وا گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وتوه ، ته‌نانه‌ت داهاتی ناوه‌خۆشی به‌رێژ‌ه‌یه‌ك كه‌م بۆته‌وه كه بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مانگی پێشوو پشت به قه‌رزكردن له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه و بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆی سه‌رجه‌م ئه‌و لێكه‌وتانه‌وه و كورتهێنانی داهاتی هه‌رێم و نه ناردنی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ده‌ستكراوه به لێبڕینی ناچاری له موچه به رێژه‌ی % 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و رێژه‌ی % 50 بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله تایبه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه وه ته‌نها زیانی ئابووری كه‌رتی گه‌شت و گوزاربۆ ئه‌مساڵ ره‌نگه بگاته نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار.
بۆیه ئه‌م وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت هه‌رگیز زه‌مه‌نی دوای كۆڕۆنا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش كۆرۆنا نابێت راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌دواجار بتوانرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ ببین و ئابووری جیهان زیاتربه‌ره‌و داته‌پین نه‌چێت و زه‌مه‌نی دوای كۆرۆنا ببینین.
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی پلاندانان
- دكتۆرا له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق