پیاوێكی باڵا بەرزە و لە كۆتایی چلەكانی تەمەنیدایە، ئەو لە ناحیەی بەمۆ و لە ناوچەی گڵێجاڵ دەژی، پیاوێكی قسە خۆشی ئیشكەر، لە ڕابردوودا ڕاوچیەكی باش بوە، ئەو ئێستا دڵخۆش نیە بە كوشتنی حەیوان و باڵدارەكانی ناوچەكە، رقی لە تێكدانی سروشتە و چێژ لە بینینی ئاژەڵە كێویەكان دەبینێ، چەند ساڵێكە لە كاتی بینینی ئاژەڵ و باڵدارە كێویەكان، لە بری لولەی تفەنگەكەی، كامێراكەی دەردەكات و وێنەی حەیوانە كێویەك یان كەوێك دەگرێت، ئەو چێژ لە وێنەگرتنیان وەردەگرێت، زوومی كامێراكەی خوی بە سروشتەوە گرتوە، ڤیدیۆی حەیوانە كێویەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دادەنێ و هەژماری تایبەتی خۆی بە بزنەكێوی و كەو و گیاندارەكانیتر ڕازاندۆتەوە
ئەو ناوی (جەوهەر فایەق)ە و هاوڕێكانی بە جەوهەری مام فایق بانگی دەكەن و پیاوێكی خۆش مەشرەب و میوان دۆستە
بەشێك لە وێنەكان لە زوومی كامێراكەی جەوهەری مام فایەقەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق