ڕەزوان زەڵمی
-
وەزارەتی پلاندانان: "بەرنامەمان هەیە بەکارهێنانی رێگەوبان، بکەینە پارە"
ـ پاره‌ى كام رێگه‌وبان وه‌رده‌گرن؟ ئه‌و رێگه‌ى نێوان كه‌لار ـ ده‌ربه‌ند كه ئه‌ڵێى توله رێگه‌ى قاچاخییه، هه‌ر رۆژه و هاوڵاتى و خێزانێكى هه‌ژارى گه‌رمیان تیایدا ده‌بنه قوربانى..! یان تونێله‌كه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كه ئایه‌ته‌لكورسى ده‌خوێنى تا لێى ده‌رده‌چیت.
ـ كام رێگه‌وبان؟ رێگه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ؟ كه تاكو نزیك ببیته‌وه له مه‌رزه‌كه رێگه‌كه ته‌پوتۆزاوى و ناقۆڵاتر ده‌بێ، ئه‌وه جگه له رێگه‌ى نێوان سلێمانى ـ پێنجوێن، كه مه‌گه‌ر ته‌نها سایه‌قه‌كانى خه‌ته‌كه بوێرن شۆفێرى تیا بكه‌ن.
ـ نا ره‌نگه مه‌به‌ستى وه‌زاره‌ت له رێگه‌ى نێوان كۆیه و سلێمانى بێت كه هاوڵاتیان ناویان ناوه "رێگه‌ى مه‌رگ"، كه ئێستاش چه‌ندان گه‌نج و هاوڵاتى ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان نه‌بووبێت به‌قوربانى ئه‌وا لانى كه‌م خۆیان قاچێك یان ده‌ستێكیان له‌رێگه‌كه‌دا داناوه.
ـ یان ره‌نگه مه‌به‌ستان له شارێگه‌و جاده چوار سایده‌كانى نێوان پایته‌خت و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بێت، یان مه‌به‌ستان پرده‌كه‌ى سماقوڵى بێت گیرتان خواردبوو به‌ده‌ستییه‌وه، وه‌كو ئیجه خه‌ڵكى به‌ناو ئاودا ده‌په‌ڕینه‌وه.
ـ من پێم باشه وه‌زاره‌تى پلان دانان، پلانى وابێت، هه‌فته‌ى جارێك سه‌ردانى گۆڕستانى شاره‌كان بكات، تاكو كێلى هه‌ندێ له‌و گۆرانه به‌چاو ببینن كه له‌سه‌ریان نوسراوه: هاوڵاتى فڵان به‌كاره‌ساتى دڵته‌زێن له‌رێگه‌ى نێوان ..... و...... گیانى له‌ده‌ستداوه.. ئینجا برۆن پاره‌ى رێگه‌وبان له‌كه‌س و كاریان وه‌ربگرن.
ـ ئێوه یارى به میله‌ت ده‌كه‌ن یان ستراتیژ‌و دیدگاى سیاسیتان هه‌ر هێنده بڕ ده‌كات؟ ئاخر له‌م رۆژه‌دا كه هاوڵاتیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاوار دژى بێ پاره‌یی و خراپى ژیانیان ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره لێدوانانه ئه‌گه‌ر بۆ ئاڵۆزتركردنى دۆخه‌كه و قوڵكردنى برینى هاوڵاتیان نه‌بێ چییه؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق