مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و حكومه‌تی خۆی جێی پارێزگاكه ده‌ربڕی.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیوانی پارێزگادا پێشوازیكردوە له جه‌زا سه‌ید مه‌جید، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی و جێگر‌و كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی سوپاس و پشتیوانیی بۆ پارێزگاری سلێمانی و حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی سه‌ردانی پارێزگایان كردبو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و پشتیوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌گوزاریی و ده‌رفه‌ته‌كانی كار‌و وه‌به‌رهێنان کرا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی لەوەشکردوە، سوپاس و پێزانینی خۆی و پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگا ده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێشكه‌شكردون له به‌رامبه‌ر پشتیوانیی و هه‌ماهه‌نگیی و كاركردنی شیاوانه له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت و چه‌سپاندنی حكومه‌تی هاوڵاتیی و سه‌روه‌ری یاسا.
و/ئاوێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق