ژمارەی ئەو زیندانیانەی توشی كۆرۆنا بوون ئاشكرا كرا

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان، ژمارەی ئەو بەندكراوانە ئاشكرا دەكات كە تووشی كۆرۆنا بوونە، راشیدەگەیەنبێت "ھیچ مەترسییەك لەسەر گیانی بەندكراوان نییە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە".

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: "لە چاكسازی گەورانی سلێمانی 27 بەندكراو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەڵام مەترسییان لەسەر نییە و باەری تەندروستیان جێگیرە".

ئاشكراشی كرد: "پێشتر سێ كارمەندمان لە دەرەوە تووشی كۆرۆنا بوون، چونكە ئەوان بەریەك كەوتنیان ھەیە لەگەڵ بەندكراوان ڤایرۆسەكە گوازرایەوە بەندكراوەكانیش تووشبوون".

وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكرد: "لەپێناو سەلامەتی بەندكراوان و كەسوكاریان سەردانیكردنیان راگیراوە و رێگەیان پێدراوە لە رێگەی سكایپ لەگەڵ كەسوكاریان گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ خێزانەكانیان بكەن".

ئاشكرای كرد: "سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە بۆ پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە بەندكراوان، بەڵام ئەمەش پێویستی بە یاسا و رێنمایی نوێ ھەیە". 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif