بیروڕایی جیاواز (فرەدەنگیی) لە نێو سیاستدا لەچ ئاستێکدایە؟

ليست هناك تعليقات

خەڵات فەرهاد هەورامانی
-
بیرو ڕای جیاواز وەک چەمک بوونی هەیە و لە زاری سیاسیانەوە گوێمان لێیدەبێت ، بەڵام لەوقیعدا شتی وانییە و بیرو ڕایی جیاواز بوونی نیە و ئیدیعایێکی گەوڕەکراوە لە کوردستاندا ، حیزبە بڕاوەکان لەهەڵبژاردنی دیموکراسیدا بوونەتە دیکتاتۆرێکی تۆقێنەر بۆ بیروڕاجیاوازەکان ، بوونی ڕایێکی جیاواز بۆ بەرانبەر یاحود پێشکەشکردنی بۆچوونێکی جیاواز بەڕانبەر تۆ بە هەڵە و بەلاڕێدەر دەشووبهێنێت و بە خیانەتکارناودەبرێیت.

موقەدەسی بەدیدەکرێ بۆ تەواوی راوبۆچوونەکان بەتایبەت لە بوارە سیاسیەکەدا و بیروڕایی کۆمەلێک بۆتە پیرۆزی بۆ هێزەکانی کە چ وەک ئەوەی بیانەوێت و قبول و پیرۆزی بکەن یان بێت یان وەک ئەوەی بیسەپێن کاتێک کاردێتە سەر سەپاندن ئۆتۆماتیکی پلورالیزمی ڕادەکات و توانای تەعامولکردنی نامێنێت.

رێنەدانی بوونی بیرو رای جیاوازوو سەرکوت کردنی وای کردووە هەموو هێزە سیاسیەکانی کە بەجۆڕێک لە جۆرەکانی کە لەژێر ڕکێفی ئەو هێزانەدا بمێنێتەوە و بە بەڵێ و نەخێری هێزی دەسەلاتدار ،ئەوانەی کەش هەنگاو بنێن و باڵانسی هێزە گەورە سیاسیەکە بهێلێتەوە ، هەندێک کاتیش لەنێوان دووهێزدا بەدی بگرێت کێشە لەسەر بیرورای جیاوازی سیاسی نیە بەڵکو لەشتێکی کەدا خۆی دەبینێتەوە بگرە بەپێچەوانەوە بەرنامەوکاری هێزەسیاسیەکان زۆر تا کەم وەک یەک وان.

بیرورای جیاواز و دەربرینی بیرو رایێکی سیاسی پێچەوانەی سیاسەتی خۆیان بێت هەموکات لە سەرکوتکردن و دامرکانەوەدا خۆی بینیوەتەوە ، هەندێک کات دەتوانین بڵێین بۆ حالی حازر ئەو جۆرە بیرو را جیاوازانە هەن بەڵام لەژێر ڕکێفی هێزەسیاسیە موقەدەسەکاندا دروستبوون لەژێر سێبەری و فەرمانەکانی خۆیاندا مەسلحەی بیرو رای جیاوازیان بۆ دەهێنە مەیدان، هاوشێوەی ڕۆبۆتێکی بەسیستەمکراو بە هێندەی سفر لەسیستەمەکان لابدەن ئەوا لێپێچینەوەی گران چاوەرێیان دەبێت ئەزمووی سیاسیان هەموو ئەمان دێنێتەوە یاد.

هەبوونی ئێستاشان بەشێوازێکی کە پێمان دەڵێت کە نابێت و جێی قبول نیە هێزێک هەبێت بیرو رای جیاوازی هەبێ نابێت کۆمەلە هێزێکی سیاسی فرەدەنگ هەبن ،کەواتە تەنها قسەیێک بوو پلورالیزمیی ،ئەوهێزانەی کە دەیانەوێت بیرو رای جیاواز نەمێنێت یان سنورداری بکەن بەو سنورەی خۆیان دەسنیشانی دەکەن هاتوون لەدیدێکی گشتیەوە ئەم کارانە دەکەن ،دەسیان خستۆتە هەموو یەکەکان بۆنەمانی بیرو رای جیاواز ،بەسیاسەتکردنی دونیا لەلای ئێمە وای کردوە لایانگری زۆر دەمارگیر دروستببن.

بوونی پێناسەی تازە و ڕاڤەکردنی هەبوونی بیرو ڕای جیاواز و فرەدەنگیی پەیوەندی بە ململانێ سیاسیەکانەوە و بارودۆخی سیاسی هەرێمەوە هەیە. لەراستیدا خودی هەمان پێناسەو ڕاڤەیە کۆپی ئەوانی ترو، زیاد کرد و بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەستەواژەی کەیە کە بۆ هەمان قەناعەتە ،بۆ هەمان بۆچوونەسیاسیەکان کاردەکەن بەڵام بەشێوازو جۆری کە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif