د.فلاح مستەفا سدیق
-
قۆناغی دووەم: شیکردنەوەیەکی یاسایی بۆ یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژ 3 سالی 2009:
لەسالی 2009 ولەپاش چوار سال پەرلەمانی کوردستان یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژ 3 سالی 2009 ویاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژ 4ی سالی 2009 دەرچواند، ولەیاسای پارێزگاکان ژ 3 ی سالی 2009 لەمادەی 41 ئاماژەی بەوە دا کەئەم یاسایە لەخولی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت، وسەرەرای ئەوەی دوو خولی هەلبژاردنی ئەنجومونی پارێزگاکانی عێراق بەرێوە چوو بەلام بۆ دواجار لەهەرێمی کوردستان هەلبژاردن ئەنجام درا سالی 2014 وخولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەست بەکار بوون ویاسای ژ 3 سالی 2009 چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەوەی جێی تێبینی ئێمەیە لەناو یاساکە ئەمانەی خوارەوەن:
- لەمادەی 39 ی یاساکە ئاماژە بەوە دراوە کەهەر دەقێك یان بریارێك پێچەوانەی یاسای ژ 3 یە کاری پێ ناکرێت، کەواتە یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان لەو برگانەی کەباسی هەلبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەروەها دەسەلاتی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەبوایە بەهەلوەشاوە هەژمار بکرێت چونکە تەواو پێچەوانەی مادەی 6 ی یاسای ژ 3 سالی 2009 یە لەبەر ئەوەی چەندین دەسەلات کەدراوە بەئەنجومەنی پارێزگاکان لەئەنجومەنی بەناو شارەوانییەکان وەرگیراوەتەوە هەروەها هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر بنەمای لامەرکەزییەتی کارگیری کەدەستوری عێراق ویاسای پارێزگاکان جەختیان لەسەر کردووە تەواو دەستوری ویاساییە ولەگەل بنەما زانستییەکان یەکدەگرێتەوە، بەلام بەداخەوە ئەم تێبینییە کاریان لەسەر نەکرد وئەنجومەنی شارەوانییەکان بەردەوام بوون لەسەر کارکردن وئەمەیش گەورترین رێگری بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دروست کردووە بەئێستاشەوە.
- بەپێی بنەما زانستییە یاساییەکان بەتایبەتی یاسای دەستوری هەموو یاسایەك لەچەند بەشێك پێكدێت کەخۆی لەپێشەکی ومەتن وکۆتایی دەبینێتەوە وئەوەی لەکۆتایی دێت وەکو بنەمایەکی گواستراو تەماشا دەکرێت، واتە بۆ قۆناغێکی گواستراوە ودەبێت لەماوەیەکی دیاری کراو جێبەجێ بکرێت وئەم روونکردنەوەی بەندە تایبەتە بەمادەکانی یاسای ژ 3 سالی 2009 بەتایبەتی مادەی 35 ی یاساکە کەباس لەپێکهێنانی ئەنجومونی شارەوانییەکانی یەکە کارگێرییەکان دەکات کەدەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبهێنرێت بەرێنماییەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربکرێت لەسەر پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی، ئەوەی جێی تێبینییە کەئەم مادەیە هەلە تێگەیشتنێك هەبووە لەناوەرۆکەکەی:
یەکەم ئەگەر بگەرێینەوە بۆ قۆناغی گفتوگۆکانی ناو پەرلەمان کاتێك گفتوگۆیان لەسەر ئەم بابەتە کردووە مەبەست لێی ئەوە نەبووە کەئەنجومەنی شارەوانییەکان زیندوو بکەنەوە بەلکو مەبەست لێی ئەوە بووە کەتاوەکو هەلبژاردنی ئەنجومەنی قەزا وناحییەکان ئەنجام دەدرێت ئەنجومەن بۆ قەزا وناحییەکان پێکبهێنرێت لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ رایی کردنی دەسەلاتەکانیان کە لەیاسای ژ 3 دیاری کراوە بۆ ئەو ئەنجومەنانە بەپێی پەیرەوێك کە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەکرێت.
دووەم پەرلەمانی کوردستان یش تووشی هەلەیەك بووە لەتێگەیشتن بۆ مادەی 35 کەدەرکرنی ئەو رێنماییەی داوەتە وەزارەتی شارەوانی پێشنیاری بکات وئەمەش ناوەرۆکی مادەکەی توشی شلەژان کردووە.
وئەم بابەتە بەروونی لەبریاری ژ 15 سالی 2018 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکەوتووە وکاریگەری کردووە بۆ زیندوو کردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان کەلەقۆناغی کۆتایی باسی دەکەین.
ماویەتی قۆناغی سێهەم وکۆتایی.....
لینكی قۆناغی یەكەم
لینكی پێشەكی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق