كارگێڕی ئهنجومهنی سیاسی كۆمهڵی ئیسلامی ڕاگەیاند " لهسهردهمی سهرۆكی پێشووی ههرێمهوه تا ئێستا ههركاتێك باسی چاكسازی كراوه ئهنجامهكه هیچ نەبوە لە واقیعدا
موحەمەد حكیم جبار، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لە دیدارێكی تلفزیۆنیدا وتی: ئێمە هاوشێوەی هیچ کەس ولایەنێک نین ونابین کۆمەڵ هەمیشە ئەوهێزەبووکە لەساتە سەخت ودژوارەکاندا پلانی چارەسەری خستۆتە ڕوو ،بیرمان لەوەنەکردۆتەوە کە ئێمە لەحکومەت بین یان ئۆپۆزسیۆن بین ،ئامانجی ئێمە چاککردنی ژیان وگۆزەرانی خەڵکە.
هەر لە میانەی دیدارەكەدا محمد حكیم، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو جۆرە سیاسەتەی حیزبەكانی دەسەڵات پەیڕەوی دەكەن و وتی: ئەمانە زۆر سەیرن، كاتێك بەغداد بەدەمیانەوە نایەت وەك جاران،دێن و ئەوەشمان بە كوردایەتی پێ ئەفرۆشنەوە، ئەمانە شكستی خۆیان بە كوردایەتی بەئێمە دەفرۆشنەوە،
بەغداد پێت دەڵێت كوا داهاتی نەوت، پێت دەڵێ ئەو عەقدانەی كردوتە ئەوەندەی بۆ بەقازانی دەوڵەتانی بێگانەیە، ئەوەندە بۆ میللەتەكەی خۆت نیە
محمد حكیم جبار، ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەت وبەرپرسانی هەرێم ئەگەر چاکسازی بكەن، پێش خەڵک خۆیان سوودمەنددەبن چونكە پشتیوانی ڕاستەقینەی خەڵك بەدەست دەهێنن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق