كتێبی (دەسەبژێرو حەکایەتی کوردەواری لەسەردەمی مۆدێرنەدا) بەرهەمی نوسەر ( ئیبراهیم حاجی زەڵمی)ە و لە حەوت بەشی سەرەکی پێک دێت بەم شیوەیەی خوارەوە: بەشی یەکەم: دەسەبژیرو دەسەبژێری کوردەواری..بەشی دووەم: مۆدێرنەو پرسی ئاین و ئایدیۆلۆژیای کوردەواری.بەشی سێیەم: کوردەواری و دەزگاکانی پیگەیاندنی کۆمەلأیەتی بەشی چوارەم: پرسی کلتوورو نەتەوە لای کوردەواری.بەشی پینجەم:ژینگەو جەنگ و خواستی کوردەواری بەشی شەشەم: لاکردنەوەیەک لەمیژووی شارو شارەکانی کورەواری بەشی حەوتەم: بەهاو قەیرانی بەها لە کۆمەڵگەی کوردەواری. ئومیدەوارین خوینەری خۆی هەبیت و شوینگەیەک لەرەفەی کتیب لەنیو کیتبحانەی کوردەواری بگریت.
ئەم بەرهەمە، بەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ئەرکی لەچاپدانی گرتە ئەستۆو لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە
لە ئێستادا لەبەردەست خوێنەراندایە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق