كاتی دیداری ترامپ و كازمی ئاشكراكرا

ليست هناك تعليقات


ڕۆژنامەی العەرەب رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و بابەتی هیزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران گرنگترین بابەتی کۆبوونەوەی کازمی و ترەمپ دەبێت.


رۆژنامەی العەرەب لە زاری چەند کەسایەتییەکی سیاسی عێراقەوە رایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیاربوو لەم مانگەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا سەردانەکە بۆ مانگی داهاتوو داخراوە."

باسی لەوەشکردووە، "بابەتی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بابەتی سەرەکی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا دەبێت، کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی نەکشانەوەیان لە خاکی عێراقدا."

لە ٢١ی ئەم مانگەشدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە تاران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif