پرۆفیسۆر د.دانا حمەباقی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەڵامدانەوەی، د.شێركۆ عبدلڵە بكات، لە بەرامبەر دوو دێڕیدا كە لە نوسینێكیدا نوسیبوی( بەس بزانم كوێیان نیشانی ئەو شاعیرە داوە، وا ئەڵێت كوردستان جێگای بەچكە شێرانە)
دكتۆر دانا حمەباقی، بە زمانێكی پڕلە شانازی بۆ ڕابردوو و تەنز لە ئێستای ئەوانەی ئەم دۆخەیان گەیاندە ئەمڕۆ دەنوسێت(پردی (زەڵم)یان نیشان دابوو كە محمد گوڵپی، بە خەنجەر هەڵیكوتایە سەر زرێپۆشەكە.
دەقی نوسینەكەی دكتۆر دانا حمە باقی
ـ پردی "زەڵم" یان نیشان دابوو، کە(موحەمەد گوڵپی)، کە ئەکاتە باوکی(فایەق گوڵپی) پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی، لە 1963/8/12 دوای سێ شەو و سێ ڕۆژ ڕێگری لەپەڕینەوەیان، کە فیشەکی پێ نەما بە خەنجەر هەڵیکوتایە سەر زرێپۆشەکان و لەدواوە شەهیدیان کرد ، و تەرمەکەیان بەدوای خۆیاندا بەشەقامەکانی سەیدسادق دا ڕاکێشاو سێ ڕۆژ لەسەرجادە هێشتیانەوە، هێندە داخی لەدڵیان نابوو.
ـ عمارە عطار یان نیشان دابوو ، کەدوای ڕاپەرینەکەو گەڕانەوە لە کۆڕەوەکە ، تەواریەکان ویستیان دەمانچە لە پێشمەرگەیەک بسەنن کە لەپاسێکی کۆستەردا بوو ، بەتەنها خۆی کەوتە شەر لەگەل مەفرەزەیەک هەتا فیشەکی لێ بڕا و لەبەردەم حوسینیەکەی ئێستا شەهیدیان کرد.
ـ قوتابخانەی سەرخێڵ یان نیشان دابوو لە هەڵەبجە کەساڵی 1983 جاشەکان هاتن بەزۆر تەلەبە بەرن بۆ موزاهەرە ، مامۆستایەکمان ناوی محمد بوو ، دوانیانی لەگۆڕەپانی قوتابخانە دایە بەرشەق هەتا پێلاوەکانی لەپێدا دڕا ، دوایی کوڕەکەی خۆی کە لەهەمان پۆلی ئێمە بوو، ناردی جووتی کڵاشی بۆ هێنا بۆئەوەی بەپێ خاوسی نەچێتەوە بۆ ماڵەوە.
ـ ئامادەیی ڕۆشنبیریان نیشان دابوو ، کاتێ مامۆستا عەبدولای موعاون سالی 1990 بە تەلەبەکەی وت بۆ درەنگ هاتویت ، وتی من (اتحادی) م ، یەک شەقازلەی لێدا، مەگەر (اتحاد)ی بوونەکەی بە خەباتی ژێر زەمینی بۆ هەژمار کرابێ، ئەگینا ئێستاش لەبیری نەچۆتەوە.
ـ گوندنشینی چارە ڕەش یان نیشان دابوو ، کەپاروی دەمی مناڵەکانی ئەگرتەوە بۆ شۆڕش ، ئێستاش دوای بیست و نۆ ساڵ خودموختاری هێشتا تەماتەکەی نابێ بە دۆشاو.
ـ گەرمیان و کۆیستانیان نیشان دابوو کاتێ کە دەستی دا دەستی برای و هاتە نێو کۆڕی خەبات، کیژی نەشمیل و لەبار و شۆخ و گوێ بە گواری کورد.
ـ شێری زۆر بوو هەتا شێرە بەفرینەکان نەبوونە بازرگان و قاچاخچی نەوت و ئەسپی تەروادەی ڕۆم و عەجەم.
ڕەنج بەخەسار چێ هەر قەومێ، ڕابردووی، چون ئێستا، و داهاتووی ئەبێتەکەرەستەی گاڵتەجاری.
له دهمی ناڵهیی زارم دڵی پر زهمزهمهكهم
وهلوهلهی حهلق وگهروی "نالی" لهگهردوون بهدهره ...
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق