كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی گروپی چوارلایه‌نه‌ی "ئێران، عێراق، سوریا و روسیا" دژ به تیرۆریزم له ناوه‌ندی ئاڵوگۆڕی زانیاری به‌غدا ئه‌نجام درا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوا بارودۆخی شانه نهێنیه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش تاوتوێ كرا و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی زیاتری ناوه‌ندی ناوبراو به ئامانجی له‌ناوبردنی تیرۆریزم له ناوچه‌كه كرایه‌وه. له په‌راوێزی ئه‌م كوبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌ردار مسته‌فا مورادیان پاشكۆی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ناوه‌نده له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئێستا (زیاتر له 55 مانگ پێش ئێستا) ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له پێدانی زانیاری به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و سوریا هه‌بووه، به جۆرێك كه زیاد له 8 هه‌زار ئامانجی داعش له ناوه‌نده گرنگ و هه‌ستیاره‌كان، شوێنه‌كانی كۆبوونه‌وه، كۆگای ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و...هتد به یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌ندامی ناوه‌ندی چوارلایه‌نه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ست عێراق، و جاروباریش به سوریا، و ئه‌م ڕه‌وته‌ش بووه‌ته‌هۆی وه‌شاندنی زه‌بری كوشنده له جه‌سته‌ی داعش. هه‌روه‌ها، له‌پاش جوڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی شانه‌كانی داعش له عێراق و له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاڵوده‌بوو به‌م نه‌خۆشیه له سنوره‌كانی نێوان و عێراق، ئه‌م ناوه‌نده توانیوێتی ڕۆڵێكی گرنگ له پێدانی زانیاریه ورد و ئه‌منیه‌كان به‌و وڵاتانه بگێڕێت كه داعش تێیاندا بوونی هه‌یه.
به‌شێك له ئه‌نجامی هاوكارییه‌كانی لیژنه‌ی چوارلایه‌نه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریزم، له مانگی ئه‌یلولی 2015 تاكو ئازاری 2020 ی زاینی:
• له‌ناوبردنی 886 ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی
• له‌ناوبردنی 385 كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
• له‌ناوبردنی 213 كارگه‌ی بۆمبی ئۆتۆمۆبێلی خۆخوژی
• له‌ناوبردنی 328 په‌ناگه‌ی تیرۆریسته‌كان
• له‌ناوبردنی 351 تانك، 121 زرێپۆش، 657 ئۆتۆمۆبێلی جیاواز
• له‌ناوبردنی 120 پێگه و بنكه.
• له‌ناوبردنی 7 نه‌خۆشخانه‌ی گواستراوه و بیابانی.
• خستنه‌خواره‌وه‌ی 216 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان
• له‌ناوبردنی 127 حه‌فاره
• له‌ناوبردنی 887 موشه‌ك
• له‌ناوبردنی 239 تۆپی جیاواز
• 437 كوژراو له نێوان هه‌زاران كوژراوی داعش، له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی داعش بوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق