فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگهیاند، ئاگاداری گەشتیارانی دەکەن کە پێویستە پێش 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی- سەرچنار دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە.
له راگهیهندراوێكدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوابەدوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی 1-8-2020ەوە، بەپێی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاگاداریهك ئاڕاستهی هاوڵاتیان دهكهن.
باسی لهوهشكردووه: "ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باسی لهوهشكردووه: "داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق