لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لەڕاپۆرتی شەش مانگیدا ڕایدەگەیەنێت ١٩٩ پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە.
دکتۆرە نەزاکەت، سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان بەئاوێنەی ڕاگەیاند "لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٨٦ حاڵەت بەرامبەر ١٩٩ دەزگا و ڕۆژنامەنوسان پێشێلکاری کراوە".
راشیگەیاند "٢٠ حاڵەتی دەستگیرکردن هەبووە بەرامبەر ٥٠ ڕۆژنامەنوس، ٣٧ حاڵەتی ڕێگەنەدان بەڕوماڵکردن هەبووە بەرامبەر بە ٧٢ ڕۆژنامەنوس وە ١٩ حاڵەتی هێرش و سوکایەتی هەبووە بەرامبەر بە ٦٠ ڕۆژنامەنوس وە ٥ لێدان هەبووە بەرامبەر بە ١١ ڕۆژنامەنوس وە ١ حالەتی وەرگرتنی بەڵێننامە هەبووە وە ١ حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵ هەبووە وە ٣ هەڕەشەکردن هەبووە بەرامبەر بە ٤ ڕۆژنامەنوس".
ئاماژەی بەوەشدا، ١٩٧ پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕەگەزی نێربووە وە ٢ پێشێلکاری لە رەگەزی مێ بووە، زۆرترین پێشێلکاری لە شاری هەولێر بووە کە ٣٢ حاڵەتە، سلێمانی ١٦ حاڵەت دهۆک ١١ حاڵەت هەڵەبجەی شەهید ٧ حاڵەت کەرکوک ١٦ حاڵەت موسڵ ١ حاڵەت خانەقین ١ حاڵەت بەغداد ١ حاڵەت ڕۆژئاوای کوردستان ١ حاڵەت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق