د.ئەنوەر محمد فرج
-
له‌باره‌ى قه‌واره و رژێمی حوكمڕانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پرۆفیسۆر (پاتریك ئۆنێڵ، Patrick H. O'Neil) نووسه‌ری كتێبی (بنچینه‌كانی سیاسه‌تی به‌راووردكاریی، Essentials of Comparative Politics) جیاوازی ده‌كات له‌نێوان سێ چه‌مكدا:
#(ده‌وڵه‌ت،State): ده‌وڵه‌ت قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و سیاسییه، مافی قۆرخكردنی به‌كارهێنانی هێزی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمێكی دیاریكراو. ده‌وڵه‌ت دابینكه‌ری ئاسایش و جێبه‌جێكاری یاساكان و پارێزه‌ری مافه‌كان و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی سوپا‌و پۆلیس و دادگا‌و باج و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
#(رژێم،Regime): كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێسا‌و پێوه‌ری بنه‌ره‌تیه، كرۆكی پرۆسه‌ى حوكمڕانی هه‌ر وڵاتێك پێكدێنێت، رژێم له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووردا ره‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام زۆرجار پێوه‌ره‌كانی رژێمی حوكمڕانی له بونیادی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا جێگیره‌و له رێگه‌ى پیاده‌كردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی حكومه‌ته‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
#(حكومه‌ت،Government): حكومه‌ت بریتیه له ده‌سته‌بژێرێكی سیاسی سه‌ركرده‌و به‌رپرس له به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت. بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیار‌و سیاسه‌ته‌كانی پیاده‌بكات، یان رووبه‌رووی رژێمی حوكمڕانی ده‌بێته‌وه، یان پشتیوانی له رێسا كارپێكراوه‌كان ده‌كات، یاخود رێگه‌ی ریفۆرم و گۆڕانكاری ده‌گرێته‌به‌ر.
لێره‌دا پێناسه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌م، چه‌ند خاڵـێك ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: رژێمی حوكمڕانی له هه‌رێمدا له قه‌یرانێكی قوڵدایه، تا ئێستا (ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه وه‌ك كورد، له‌شكرێكی نیشتمانی، تیۆرێكی سیاسی ڕوون، پرۆژه‌یه‌كی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، میكانیزمێكی شه‌فافی دابه‌شكردنی داهات) بوونیان نییه.
دووه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان قه‌واره‌ی هه‌رێم‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی رژێم و حكومه‌ت ئاسان نییه‌و هه‌مووی به حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی كراوه، خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده مه‌ینه‌تییان چه‌شتووه نایانه‌وێت ئه‌م جیاكارییه بكه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ى كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه: حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ى ببێته ده‌زگای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاریكردووه بۆ (دابینكردنی پشكى حیزبه به‌شداره‌كان، ناوچه‌گه‌رێتی، به‌رژه‌وه‌ندی باڵه‌كان، باڵاده‌ستی بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان).
چواره‌م: وه‌ك كوردێك پێویسته پشتگیریی له هه‌رێم بكه‌ین وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر به‌شێك له خاكی كوردستان، كه ئه‌نجامی به‌رهه‌می خه‌بات ده‌یان ساڵ و خوێنی هه‌زاران شه‌هیده.
پێنجه‌م: وه‌ك كوردێك پێویسته ره‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى (نادادییه‌كانی رژێمی حوكمڕانی، سیاسه‌تی قۆرخكاری حیزبی، ناشه‌فافیه‌تی داهات، دابه‌شكردنی كوردستان بۆ چه‌ندین زۆن، نه‌بوونی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو) بكرێت.
#سیاسه‌تناسی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق